وێنە و کۆد!
دڵشاد ئەنوەر
بارزانی بۆ پێشوازیکردن لە بافڵ تاڵەبانی چووە بەر دەرگا، لەکاتێکدا پێشتر ئامادە نەبوو پێشوازی لێ بکات، ئەمە ئاماژەیە بۆ ؛
یەکەم؛ خراپی دۆخەکەو هەست کردنی هەردوولا بەمەترسی، ئەمە جگە لەوەی پارتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی عێراق لەم دۆخەدا پێویستی بە یەکێتییە، وا دیارە هەوڵی ڕاکێشانی لایەنەکانی تریش دەدەن.لە بەیانی دوای کۆبوونەوەکە، زیاتر پێشچاومان ڕووندەبێتەوە.
دووەم؛ ئاماژەشە بۆ دوور کەوتنەوەی یەکێتی لە ئێران و خراپی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە.
* بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتی لەناو وەفدەکەی یەکێتیدایە، تۆ بڵێی ؛ لە عێراق بێ هیوا بووبن و بیانەوێ خۆیان بە موچەیەک یان دوو موچە دۆخەکە لەحیم بکەن؟ دیسان دواتر پێشچاومان ڕووندەبێتەوە…
* وەک لە وێنەکەدا دەیبینین، نێچیرڤان بارزانی لە هەموان بەکەیفترە، چونکە هاوکێشەکان بەدڵی ئەون.
کێشە دەقەومێ لەخەبات ئەو چارەسەری دەکات، بەغدا بۆ دانوستان ئەوی قەبوڵە، ئێرانییەکان و تورکەکان لێی ڕازین، ئەمەریکاش ئەمی پێ باشترە لەوانیتر.. بێگومان ئەمە بۆ پێگەو داهاتووی لەناو هاوکێشە نێوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا ڕۆڵی دەبێت…
* سەبارەت بە موچەش تا ئێستا دۆخەکە وەکخۆیەتی، چاوەکان لەسەر هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی و کاردانەوەی پارتی و یەکێتین، بەڵام بۆ چارەسەری ریشەیی نەک وەختی و لەحیمکردن، تا ئێستا ئومێدێکی ئەوتۆ نییە.
PM:02:40:14/07/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی