بۆ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی
بەنیازی چین؟
عەلی حەمەساڵح
خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە، بێ موچەو بێ بازاڕی.
دادگای فیدڕاڵ، پەکی کەوتوەو هیچ ئاماژەیەک نیە، بۆ کەوتنەکاری..
سودانی، لە چەندین دانیشتن بەڕوونی وتویەتی بەبێ ڕادەستکردن نەوت و داهات؛ موچە نانێرم.. بۆ نەوتیش یەک خاڵ هەیە (١٦ دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک..
ئێستا ئێوە چی دەکەن؟
ناکرێت بڵێن: موچە لای عێراقەو ئێمە بەرپرس نین!
خەڵک چی بکات؟
ئەی بەرپرسن لەوەی ڕۆژی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و دەفرۆشرێ! ئێستاش قاچاخی لە خاڵی سنوری دەکرێت، سەرانە لە بازگەکان!
لە گرانکردنی نرخی کارەباو ئەو هەموو باج و ڕسوماتەی هەیە بەرپرسن!
لەو هەموو کۆمپانیا بەرپرسن پارە لە خەڵک وەردەگرێت!
لە پاڵ دەیان کۆمپانیا؛ دوێنێ کۆمپانیایەکی دیکە دانرا لە بازگەکان بەناوی تیشک هەر ئۆتۆمبیلێک ٤٧ دۆلار بدات!!
لەو تاڵانی زەوی و شەراکەتی حیزبانە بەرپرسن!
دوو بژاردە لەبەردەستانە..
یان موچەو ژیانی خەڵک
یان دەستبەرداربوونی دەسەڵات..
ئەوەش بزانن دوو ساڵ و شەش مانگە ئێوە شەرعیەتی یاساییتان نەماوە!
چ حکومەتێکی کاربەڕێکەر هەیە دوو ساڵ و نیو بەردەوام بێت!
PM:03:13:21/06/2025
ئهم بابهته 2044
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی