ئیمامی مزگه‌وت و مامۆستای زانكۆ
مه‌مدوح ئه‌لمهه‌ینی
پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له گه‌شتێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ سوید، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا، كۆمه‌ڵێك هاوڕێم بینی، یه‌كێكیان سوپاس و ستایشی ئه‌و مامه‌ڵه باشه‌ی كرد كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای سویدی لێبورده و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سه له‌و وڵاته‌ی كه ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، زۆر دڵخۆش و ئاسوده دیار بوو. كه‌چی پێش ئه‌وه‌ی یه‌كتربینینه‌كه‌مان ته‌واو ببێت، دڵۆپێك ژه‌هری كرده ناو گفتوگۆكه‌وه، كاتێك وتی: "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه، ململانێ له‌گه‌ڵیان تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت!".
له راستیدا من به قسه‌كانی شۆكنه‌بووم و سه‌رم سوڕنه‌ما، ئاخر ژیان له شارێكی مۆدرێن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵت به شێوه‌یه‌كی باش و جوان، نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتوری تووندڕه‌وییه‌ی، له منداڵییه‌وه له مێشك و هزریدا نیشته‌جێیه و له‌سه‌ری په‌روه‌رده كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌سه‌له‌كه جێگای نیگه‌رانی نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ته‌نها په‌یوه‌ست بووایه به تاكێك كه كۆمه‌ڵێك قه‌ناعه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م كه‌سایه‌تییه تووندڕه‌وانه، ئه‌وانن له ئه‌وروپا، كۆنترۆڵی به‌شی هه‌ره زۆری سه‌نته‌ر و ناوه‌نده ئاینییه‌كانیان كردووه و به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو، بیركردنه‌وه‌ی ئیخوانی تووندڕه‌و، له نێو نه‌و نه‌وه تازانه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا ده‌ژین. ئه‌و كه‌سایه‌تییه تووندڕه‌وانه، له ڕووی كه‌لتوریی و ئاینییه‌وه، له عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین. ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌بینین زۆر به زه‌حمه‌ت تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌كان ده‌بین، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه تووندڕه‌وانه، دیوارێكی ده‌روونی و فیكریان دروستكردووه و دابڕان و گۆشه‌گیرییه‌كی سۆزداریان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كاندا سه‌پانددووه.
كۆتا راپۆرتی فه‌ره‌نسا ده‌رباره‌ی گروپی ئیخوان موسلمین، لایه‌كی ئه‌م راستییه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ریده‌خات ئه‌م رێكخراوه، توانیویه‌تی رۆبچێته نێو ئه‌وروپا و خۆرئاوا به گشتی و كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وێی پڕ كردووه له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا به‌ریه‌كده‌كه‌ون. ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا سه‌یره، ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سایه‌تییه تووندڕه‌وانه، به ئاسانی له شاره‌كانی له‌نده‌ن و پاریس و واشنتۆن ده‌ژین و له‌وێوه دژایه‌تی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن كه به‌ره‌نگاری تووندڕه‌وه‌كان بوونه‌ته‌وه و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنیان ده‌گرن و ناهێڵن هانی تووندڕه‌وی بده‌ن، ریفۆرمیان له پرۆگرامی ئایندا كردووه، په‌یڕه‌وی له گوتارێكی مرۆڤدۆستانه‌ی لێبورده ده‌كه‌ن كه ره‌نگداوه‌نه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئاینی ئیسلامه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ده‌گونجێت.
هه‌نووكه وڵاتانی كه‌نداو، بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ لێبورده‌یی ئاینی و كرانه‌وه‌ی كه‌لتوری و پێشوازی له هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه‌كان ده‌كات، ئه‌م پێشوازییه بووه‌ته ده‌رچه‌یه‌كی ئابوری و پلانی گه‌شه‌كردنی گرنگ بۆ كۆمه‌ڵگاكان. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وروپا بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تی ئیسلامی سیاسی، تا له‌وێوه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو. پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، تیۆره‌ی "ئیسلامی ئه‌وروپی" بڵاوبوه‌وه، ئه‌وه تایپێك بوو له ئیسلام، هانی فه‌لسه‌فه و زانستی ده‌دا و هاوئاوازبوو له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌ری و مۆدێرنه. ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی نایاب بوو، ده‌كرا هه‌نارده بكرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژمونی تووندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن. به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كۆتایی پێهاتووه و ئه‌وه‌ی له ئێستادا ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی ده‌كات بریتییه له "ئیسلامی ئیخوانی".
له ئێستادا ئیخوانییه‌كان هاوپه‌یمانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان هه‌یه، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان له زانكۆكان و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی خۆرئاوادایه. له گفتوگۆیه‌كمدا له‌گه‌ڵ خانمه مامۆستایه‌كی زانكۆدا، تێبینیم كرد لێدوانه‌كانی دوژمنایه‌تییه‌كی زۆری بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تێدایه و وه‌ك هێزێكی ئیمپریالیزمی دڕنده وێنای ده‌كرد. گومان له‌وه‌دا نییه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئاماده‌ی لێكچه‌ره‌كانی ئه‌و مامۆستایه ده‌بن، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان لا دروست ده‌بێت كه ئه‌مریكا و خۆرئاوا به گشتی، دوژمنی موسڵمانانن. من هه‌ستمكرد ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌و، لایه‌نگری تێدایه و پێم وت ئه‌مریكا له كوێت و كۆسۆڤۆ و ئه‌فغانستان یارمه‌تی موسڵمانه‌كانی داوه و روبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه، رێكخراوێك پێش هه‌مو كه‌س، زیانی به موسڵمانان گه‌یاندووه. بێگومان ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام دوژمنی موسڵمانان نییه و من موسڵمانم. خانمی مامۆستا به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری كردم و ئه‌و ناوه‌ی به‌جێهێشت.
ئه‌ڵبه‌ته هه‌مو ئه‌كادیمیسته‌كان قسه‌ی له‌و جۆره ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه له ناو ئه‌كادیمیسته‌كاندا، ڕه‌وتێكی به‌هێزی به‌ربڵاوه. له‌م ڕووه‌وه و بۆ پته‌وكردن و به‌هێزكردنی ئه‌و دیدگا هه‌ڵه‌یه، هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان ئیسلامییه‌كان و چه‌په‌كاندا هه‌یه. تووندڕه‌وه‌كان سود له‌و دیدگا و خه‌زێنه دوژمنكارییه وه‌رده‌گرن، دیدگایه‌ك پێیوایه جه‌نگێكی خاچپه‌رستانه دژ به عه‌ره‌ب و موسڵمانان هه‌یه و كه‌لتور و به‌ها ئاینییه‌كانیانی كردووه‌ته ئامانج.
ته‌نانه‌ت ئوسامه بن لادن، بۆ به‌هێزكردنی تێڕوانییه‌كانی خۆی، سودی له وته‌ی ئه‌كادیمییه‌كانی زانۆكانی خۆرئاوا وه‌رده‌گرت. ئێمه ده‌زانین تیۆرسازانی ئیسلامی سیاسی، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و هه‌وڵی له‌ناوبردنی شه‌رعییه‌تی ئه‌و حكومه‌تانه ده‌ده‌ن، به هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوای "خاچپه‌رست" هه‌یه كه پلانگێڕی دژ به ئیسلام ده‌كه‌ن.
وته‌ی ئیمامی مزگه‌وته‌كه: "ململانێكه تا رۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامه" و لێدوانه‌كانی خانمی مامۆستای زانكۆ ده‌رباره‌ی "ئیمپریالیزمی ئه‌مریكا دوژمنی موسڵمانانه" به مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست، یه‌كده‌گرنه‌وه و خه‌زێنه‌یه‌كی ژه‌هراوی له بیروباوه‌ڕ پێكده‌هێنن و له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه له مێشك و هزری ملیۆنان موسڵماندا ده‌یچێنن كه دواتر رزگاربوون لێی ئاسان نییه. لێره‌وه ئه‌ركه‌كه زۆر سه‌خت و قورس ده‌بێت، ئه‌ركی چۆنیه‌تی رێگریكردن له‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دزه نه‌كه‌نه نێو عه‌قڵی موسڵمانان، ئه‌وه له وتارێكی دیكه‌دا باسی لێوه ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، هه‌ینی 30ی ئایاری 2025
PM:03:33:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی