سوودانی رێگری له كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی ده‌كات
کەنعان بەهادين
تره‌مپ نامه‌یه‌كی له رێگه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عومانه‌وه ئاراسته‌ی ئێران كرد، دوو داواكاری خێرای خسته‌به‌رده‌م تاران، یه‌كه‌میان، ئیعاز بداته به‌غدا حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌ست به گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و دوو كاره نه‌كات، تره‌مپ ده‌ڵێت، هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ده‌كاته‌سه‌ری و سزای زیاتری دارایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
له وه‌ڵامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئێرانیشدا هاتووه، ئه‌وان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن، هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئێران له به‌غداش ده‌ڵێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كارێكه په‌یوه‌سته به كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه.
ئه‌م دوو وه‌ڵامه شه‌رمنانه بوون، چونكه بینرا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رێگری كرد، په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی بخرێته كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها تاران داوایكردووه له‌رێگه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عومانه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، واته به‌هه‌ردوو داواكاری رازییه.
واشنتن پشوو درێژه بۆ بینینی ده‌ره‌نجامی ئه‌م دوو داواكارییه، تارانیش به‌ئامانجی گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی، كات ده‌كوژێ، ره‌نگه ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ستی ماوه به‌شی ئه‌وه نه‌كات، بگات به ئامانجه‌كانی.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات، ده‌ڵێت، هه‌رچی بیه‌وێت ده‌یكات و گاڵته ناكات، كاتێك رایگه‌یاند، خۆی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م له رێگه‌ی هه‌موواری ده‌ستووره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه و ده‌ڵێت، تێم بگه‌ن گاڵته ناكه‌م.
كه‌واته تره‌مپ له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵێت، گاڵته ناكات. ئێرانیش خۆی ناخاته نێو مه‌عمه‌عه‌وه.
ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ستن به دۆخی ناوخۆ و داهاتووی عێراقه‌وه، تاوه‌كو هاوشێوه‌ی غه‌ززه تووشی نه‌هامه‌تی نه‌بێت.
كۆی گشتی ده‌ره‌نجامه‌كان به‌نده به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه‌وه، ئه‌و له‌هه‌وڵدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید بكات و به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات.
ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت كه سوودانی عێراق وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه نمایش نه‌كات و بتوانێت هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت و مافی پێكهاته و گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی زامن بكات.
به‌مشێوه سوودانی رێگری له كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی ده‌كات.
PM:12:38:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی