با له‌گه‌ڵ ئاشتی بوه‌ستینه‌وه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
ئه‌ردۆغان، باخچه‌لی و ئۆجه‌لان، له پێناو ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاشتی مێژوویی كورد – تورك ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه.
له‌گه‌ڵ چوونه ناو مانگی ره‌مه‌زان یه‌كه‌مین به‌روبوومی ئه‌م ئه‌ركه نوێیه پێگه‌یشت كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و عه‌بدولڵا ئۆجالان جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه. هه‌یه متمانه به‌م سێ سه‌ركرده‌یه ده‌كات، كه هه‌ر یه‌كێكیان كه‌سیه‌تی هه‌ره به‌هێزه له ناو ئه‌و گرووپه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌شه متمانه‌یان پێناكات و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات.
به‌هه‌ر حاڵ، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه هۆكاری خۆیان هه‌یه و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێبكات. ئا لێره‌دا زه‌حمه‌تی ئاشتی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، به‌بێ هه‌بوونی پڕۆسه‌یه‌ك كه جێگای متمانه و باوه‌ڕی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا بێت، نهمومكینه ئاشتی به‌رقه‌رار بێت.
زه‌حمه‌تیه‌كی دیكه‌ش، بریتیه له‌و گێره‌شێوێنی كه گرووپه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه نیشتیمانی، ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان ده‌یگرنه به‌ر، له ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كه له شه‌ڕدا به‌ده‌ستیده‌هێنن.
هه‌رچه‌نده ئاسانیش نیه، به‌ڵام به‌لاوه‌نانی ئه‌م زه‌حمه‌تیانه مه‌حاڵ نیه، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئاشتی هه‌یه و ئاشتیخوازن پێویسته هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه.
له‌م قۆناغه‌دا له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره رهوایهمان له‌لا گه‌ڵاڵه بێت:" باشه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، به‌ڵام نازانین چی رووده‌دات و چی بكه‌ین".
رێگام بده‌ن تا بۆتان روون بكه‌مه‌وه مه‌به‌ست له‌مه‌دا چیه!؟
براكانم ده‌خوازین، كۆتایی به جه‌نگ، چه‌ك، توندوتیژی، تیرۆر، خوێن، فرمێسك، مردن و كاولكاری بێت. ئه‌مه هه‌موو شتێكه. ده‌خوازین كۆتایی پێبێت! بێگومان پێویسته هه‌موو ژێرخانی یاسایی و سیاسی ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ئاماده بكرێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن "دڵم به‌مه ئاو ناخواته‌وه" ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
- برای به‌ڕێزم، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی چه‌كیان به‌ده‌سته بڕیاری كۆتاییهێنان به جه‌نگ بده‌ن، تۆ بۆچی نیگه‌ران ده‌بیت؟
- ئایا متمانه‌ت به‌خۆ هه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌بی له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی؟ ئه‌گه‌ر به پشتبه‌ستن به چه‌كی په‌كه‌كه یان ده‌وڵه‌ت سیاسه‌ت ده‌كه‌ی، به‌دڵنیایی تۆ نیگه‌ران ده‌بی له كۆتاییهاتنی جه‌نگ. بـﻪڵام هه‌موو جه‌نگێك كۆتایی هه‌یه، باشتره ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقیانه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ پشتگیریكردن له ئاشتی.
- ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی " من كوردم مافه‌كانم چی به‌سه‌ردێت؟"، سه‌ره‌تا پێویسته متمانه‌ت به‌خۆت بكه‌یت. متمانه به ئه‌زموون، ژیری و توانایی رێكخراوه‌یی و سیاسی میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت. د‌رك به‌وه بكه‌یت كه رێگای ململانێی سیاسی، رێگای به‌ده‌سته‌وه‌دان، شكستن و دۆڕاندن نیه.
- ئه‌وانه‌ش كه ده‌ترسێن و ده‌ڵێن:" من توركم، ئه‌گه‌ر سازش بۆ (تیرۆر) بكه‌ین، وڵاتم، ده‌وڵه‌تم پارچه نابێت؟" ده‌بێت سه‌ره‌تا متمانه به‌خۆیان و دواتریش به برایه‌تی هه‌زار ساڵه‌ی كورد بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیش له‌باوه‌ش بگرێت، ئه‌گه‌ر له پێناو ژیانێكی دادپه‌روه‌ر، یه‌كسان و ئازاد له رێگای خه‌باتی سیاسی و ئاشتیانه پشتگیری له كورد بكه‌یت و ده‌ستی بگریت، نه‌وه‌كو پارچه‌بوون، به‌ڵكو به‌یه‌كه‌وه گه‌وره ده‌بین.
- براكه‌م ئه‌گه‌ر دوودڵی و ده‌ڵێیت:" ئه‌م كاره ئه‌وه‌نده ئاسانه، ئایا له ژێره‌وه مه‌ترسیه‌ك خۆی حه‌شار نه‌داوه؟" ئه‌وه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم:" ئه‌م كاره ئه‌وه‌نده ئاسانه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره (ئاسانه) جێبه‌جێبكرێت، پێویستی به هه‌وڵ، ته‌قه‌ڵا و پڵانێكی زۆر رشت هه‌یه.
چاره‌سه‌ری ئاسانه به‌ڵام پڕه له رشتی. پڕه له رشتی چونكه ئێره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، هێشتا په‌نجه له‌سه‌ر پهلاپیتكهی چه‌كه، هێشتا خوێن ده‌ڕژێت. پڕه له رشتی چونكه مردن رشتبوونه و بۆ نهمردنیش یه‌ك شتی دیكه‌ی رشتتر هه‌یه ئه‌ویش بره‌ودانه به ژیان. هه‌وڵدان بۆ زاڵبوونی ژیان به‌سه‌ر ئه‌م دوو مه‌ترسیه، ئه‌وه‌نده ئاسان نیه وه‌كو له ده‌ره‌وه ده‌یبینین.
له ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه مه‌ترسه براكه‌م. تورك و كورد ده‌ست له‌ناو ده‌ست، مه‌ترسن له هه‌ماهه‌نگی و كار كردن بۆ گه‌وره‌بوونی توركیا. له هیچ هه‌نگاوێك مه‌ترسن كه ده‌بێته مایه‌ی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا. مه‌ترسن، ئه‌مجاره ده‌توانین چه‌ك بێده‌نگ بكه‌ین و رێگا بده‌ین سیاسه‌ت قسه بكات. با به‌یه‌كه‌وه له رێگای ململانێی سیاسی زاڵبین به‌سه‌ر هه‌ژاری، بێكاری، برسیه‌تی، چه‌وسانه‌وه و نایه‌كسانی. با گه‌ره‌نتی بكه‌ین كه ئه‌و ملیار دۆلارانه‌ی له جه‌نگ خه‌رج ده‌كرێن، راسته‌وخۆ بۆ میلله‌ت خه‌رج بكرێت. ناشبێت له بیرمان بچێت كه واتای ئاشتی بریتیه له نان، خۆراك و كار.
له خودا ده‌پاڕێینه‌وه، تا ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروستی باش به ئه‌ردۆغان، باخچه‌لی و ئۆجالان ببه‌خشێت. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه كه له قۆناخی كۆتایی ژیانیاندا بۆ ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاشتی مێژوویی كورد – تورك ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه زیاتر له‌و ده‌كه‌م كه له ده‌ستم دێت.
ئه‌گه‌ر دهشڵێی "ئه‌ی هه‌ڵبژاردن؟" ئه‌وه په‌یوه‌سته به بڕیار و ئیراده‌ی خۆته‌وه ئه‌ی برای ئازیزم. ئێوه میلله‌تن، هه‌ر ئێوه‌ش بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ كه‌س داواتان لێناكات، ده‌نگ بۆ ئه‌ردۆغان یان باخچه‌لی، یان ده‌مپارتی و جه‌هه‌په بده‌ن. داواتان لێده‌كه‌ن تا به دڵۆپه ئاوێك داری ئاشتی تێر ئاو بكه‌ن.
من ناخوازم برای سه‌ربازی ئێشكگرم له چیای گابار، یان برای خوێنیم له قه‌ندیل بمرێت. با هه‌ردووكیان چیتر گولـله نه‌نێن به‌یه‌كتره‌وه. سه‌ره‌تا بۆ خاتری په‌یوه‌ندی هه‌زار ساڵه وه‌كو كورد و تورك با یه‌كتر له‌باوه‌ش بگرین، ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه ململانێی سیاسی و كاری سیاسیه‌كانه.
هیوادارین مانگی ره‌مه‌زان ئاشتی و برایه‌تی و ئارامی له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنیت. له پێناو ئه‌مه پێویسته هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئاشتی بین.
تا گه‌یشتنه ئاشتی من له‌گه‌ڵ ئاشتیدام.
وه‌رگێڕانی له توركیه‌وه: هێمن خۆشناو
AM:09:50:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی