پرۆسەیی ئاشتی تورکیا و پەکەکە پیلانە یان پلانە

‌ زانا توفیق بەگ

لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپڕاتوریەتی عوسمانی وەکو ئەوروپایەکەیان ناویان لێ نابوو پیاوە نەخۆشەکە ، تورکیا وەکو دەوڵەت هەوڵی دروستکردنی کەلتوریەکی شەرانگێزی ترسناکیدا، لە دژی هەموو ئەو نەتەوانەی کە میراتی عوسمانیەکانیان لەناو خۆیاندا دابەشکرد .

لەدوای ئەو دیرۆکیەیی کە تورکەکان خاوەنی هێزو پێگەی فراوانی داگیرکاریو چاوچنۆکی کۆمەڵی دەوڵەتانی ناوچەکە یان داگیرکردبوو، وە قلەمڕەویی فراوانی دەسەڵاتیان لە ووڵاتی نێوان دوو نەهرەکە کە پێ دەوترا الدول مابین النهرین گوڕا، بۆ دەوڵەتیەکی بێ هێزی لاوازی دابەشکراو لە جەنگی جیهانی یەکەمدا . ئەم هۆکارە کاریگەریی خراپی لەناو زهنیەتی هاونیشتمان تورک دا دروستکرد ، ئەم تێکشانەی تورکەکان بووبە فاکتەری پاڵپێوەنانی کەلتووریەکی قین لە دڵ ، وە بووبە کارخەنەیەکی خراپی دروستکردنی مرۆڤی کیناو لەناو کاییەی سیاسی دەوڵەتدا هەندێجار کەباس لە کۆمەڵگای تورکی دەکرێت لە ڕوو سیسۆلۆژیەوە تاکە دەوڵەتە کە تورکەکانی هاونیشتمانی توکیا لە دەسەڵاتی سیاسی ووڵاتەکەیان کین لەدڵ وخۆپەرست و ڕاسیسترن بەرامبەر بە کورد و گرۆپە جیاوازەکانی ناو دەوڵەتەکە . باشترین نمونە دەستوری تورکیایە لە زەمەنی ئەتاتورکەوە هەتا ئێستا کاتێک کە دەڵێت (ئەوەی رەنگی سوربێ دەبێت تورک بێت ئەگینا مافی ژیانی نیە) واتا سڕینەوەی بەشێکی زۆری ئەو گرۆپ و ئەتنیکو نەتەوانەیی تری ناو دەوڵەتی تورکیا کە دەژین مافی ژیانیەکی ئازاد و یەکسانیان نیە وەپێشێلی هەموو بەهایەکی پێکەوەیی دەکەن کە لە دوای میثاقی ساڵی ١٩٢١ تورکیا پەسندی کردوە لە ژێر فشاری ئەو دەوڵەتانەی کە سەرکەوتن بەسەر تورکیادا ، هاوکات دەستوری تورکیا مافی هەموو ئەو نەتەوە جیاوازانەی جگە لە تورک پێشل دەکات کاتێك دەڵێ توکیا پێك دێت لە یەك ڕەگەز کە ئەویش تورکە ڕوو سورەکانە لەناو تورکیادا.

ئەوەی ئێستا لەناو بەشێکی زۆری میدیای کوردیدا باس دەکرێ بەناوی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیادا بەتایبەتی نوێنەرانی ئمڕاڵی و سەردانەکانیان بۆلای بەڕیز ئاپۆ ئەوەی تێبینی دەکرێت زەمینەیەکی جدی نیە لەلایەن دەولەتی تورکیاوە بۆ ئاشتی چۆنکە بڕوابوون بە پرۆسەیەکی ئاشتی حەقیقی پێویستی بەهەندێ دەستپێشکەری جدی هەیە بەتایبەتی لە پرۆسەیەکی ئاوادا کە نزیکەی زیاتر لە چڵ ساڵە جەنگ و شەڕێکی قورسە لەنیوان هەردوولادا دروست بووە وە هەتائێستا بەردەوامە، بۆ دەرخستنی نیازپاکی هەردوولاوە دروستکردنی متمانەو ئیرادەیەکی بەهێز بۆ چەسپاندنی پرۆسەکە سەرەتا پێویستی بەڕاگرتنی ئاگربەستە بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان تورکیا و پەکەکەدا ، بەڵام لەدوای سەردانەکەی نوێنەرانی ئیمڕالی بۆلای ئاپۆ، بەردەوام دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا خەریکی دورخستنەوەی نوێنەرانی دەم پارتین لەناو ئەنجومەنە خوجێیەکانی تورکیادا وە دانانی قەیویم لەشوێنانیان دەستگیرکردنی چالاکەوانەکانی پەکەکە ڕاوەدونانیان لە تورکیادا، هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەکپارتی لەگەڵ ئەدروغان لەدوای سەردانەکەی نوێنەرانی ئمڕاڵی ڕاگەیاندنی پەیامی ئاشتی بەڕێز ئاپۆ ئەردۆگان لە گوتارەکەیدا هیچ ئاماژەیەک نەدا بە پرۆسەکە بەپێچەوانەوە ئەوەی چەندین جار دووپاتکردەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان تیرورستن وە تورکیا ووتووێژ لەگەڵ تیرورستان ناکات.

هەر لەم تێڕوانینەوە چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەیی ئاشتی تەنها مناوەرەیەکی تورکیا روسیا ئەمریکا بێت ، لە مەتبەخی سوریادا ئامادەکاری بۆکرابێت لە دوای دیزاینکردنەوەی نەخشەی سوریا و کەوتنی بەشار گەمارۆدانی هێزەکانی نزیك لە پەکەکە لەسوریادا ئەم پرۆسیە پیویستی بە کوشتنی کات نیە ئەگەر تورکیا بڕوای بە پرۆسەکە هەبێت ، بەڵام پێناجێت تورکیا بروای تەواوی بە پلانی ستراتیژی ئاشتی هەبێت لەگەل پەکەکەدا ، تەنها مناوەرەیەکی سیاسیە لەژێر چەتری ئاشتی لەدژی هەسەدە لەسوریاو و قەندیل لە باشوری کوردستان.


PM:05:57:21/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی