بوێریی سیاسی
ئاریان فەرەج
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌یدا له‌کۆنفرانسی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له هه‌ر جار ڕاشكاوتر، روانگای خۆی و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لە هەمبەر كۆی دۆسییە سیاسییەكانی ناوخۆ و دەوروبەر و دەرەكی، وەك پاكێجێكی كامڵ و رۆشن خستەڕوو.
هەموو تەوەرە و سەرباسەكانی كۆنگره‌كە جێی سه‌رنج و پر بایەخ بوون. هه‌ر یەكەیان وه‌ڵامگۆی پرسێكی گرنگ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه له هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی دیكه زیاتر شایانی تێڕامان بوو، ئه‌و راستبێژی و ئاشكراگۆیی و بوێرییه سیاسییه بوو كه له باسی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به دۆزی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌وه، قسه‌ی پێ كرد..
سه‌رۆك، راشکاوانە ڕایگەیاند کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان وه‌ك چۆن به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆییمان جاڕسین، ئه‌وهاش نابێ رێگە بە خۆمان بدەین به به‌هانه‌ی پشتگیریی له برایانی هاوزمان، دەست لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ وه‌ربدەین و ئه‌و راستییه نادیده بگرین كه: هاوزمانی رێگه‌مان پێ نادات یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێزگرتن له سنوره‌كان و پرنسیپی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی ووڵاتان ببه‌زێنین. ده‌شبێ له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ و راشكاو بین و بزانین كه سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌و و به‌رپرسیاریی ئێمه، هه‌رێمی كوردستانی عێراقه و زیاتر نییه.
ئه‌م راستگۆیی و ڕاستی دركاندنه، نموونه‌ی بوێری سیاسییه. به‌ڵگه‌ی بڕوابه‌خۆبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییه كه له هاوكات بڕوای به هۆشیاریی گه‌له‌كه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و هۆشیان ده‌دوێ نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزیان.
ئه‌م جۆره خیتابه راشكاو و راستبێژه‌یه كه سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه و خه‌مخۆری گه‌ل له سیاسه‌تكارانی پۆپۆلیست و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر وعه‌وام فڕیوده‌ر، جیاده‌كاته‌وه. ڕێبازێكی سیاسیی سه‌نگین و په‌رۆش كه بۆ خێر و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی كارده‌كات، له‌و جۆرە ڕە‌وته سیاسییه جیاده‌كاته‌وه كه به دروشمبازی و گه‌مه‌كردن به هه‌ست و سۆز و حەماسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت ده‌نگ و ره‌زامه‌ندی و چه‌پڵه‌یان به‌ده‌ستبێنی. روانگه‌یه‌كی هێور و عه‌قڵانی و واقیعبین و به‌رپرسیار كه ژیان و ده‌سكه‌وت و داهاتووی دوورمه‌ودا بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌خوازێ، له باهۆزێكی هه‌ڵه‌شه و هوتاف كێش و نابه‌رپرسیار و سه‌ركێش جیاده‌كاته‌وه. هاوكات به‌رگێكی ئه‌خلاقی به به‌ر سیاسه‌تدا ده‌كاته‌وه له جیهان و زه‌مه‌نێكدا كه هه‌ر وا دێ و سیاسه‌ت له كرۆكه ئه‌خلاقییه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه.
له ڕاستیدا سه‌رباری ئه‌و فاكته‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به هۆی دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چوار ووڵاتدا، دۆزه‌كه‌شی به‌سه‌ر چوار سیستمی سیاسی و چوار هه‌لومه‌رج و كاودانی جیاوازدا دابه‌ش بووه و به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆته چوار كێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌و چوار ووڵاته و بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی ناشێن، به‌ڵام دواجاریش ته‌نها روانگه‌یه‌كی سیاسیی كوردی كه ده‌رگای ده‌خاڵه‌تی لێ ده‌كرێته‌وه و رێگه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه ببێته به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر له پارچەكانی دیكەدا، ته‌نیا و ته‌نیا ره‌وته واقعبین و به‌رپرسیار و سه‌نگینه‌كه‌یه كە له هه‌موو ئاسته‌كاندا و ته‌نانه‌ت له ئاستی فه‌رمیی ئه‌و چوار ووڵاته‌شدا متمانه و پرس و ڕاوێژ و به‌شداری پێ ده‌كرێت و ده‌توانێ ده‌ورێكی خێر له قازانجی كورد بگێڕێ .
هه‌ربۆیه‌ش بینیمان و زانیمان كه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی لە سەرینی خیتابە هاوسەنگ و بەسەنگ و متمانه‌دار و رێزلێگیراوه‌كه‌ی، چ رۆڵێكی گرنگی بینیوه له‌وه‌ی له ڕوداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌دا، كوردانی سوریا پارێزراو بن.. ئه‌و رۆڵه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌مه‌ودواش له به‌شداریی سیاسیی كورد له سوریای نوێ‌دا و له پرۆسه‌ی ئاشتیی لە توركیا و لە دۆسیه سیاسییه‌كانی دیكه‌شدا ڕۆڵ و نه‌خشی هه‌بێت، رۆڵێك هه‌م به سوودی كورد و هه‌م به سوودی سه‌قامگیری‌ی ناوچه‌كه‌ش بشكێته‌وه.
PM:05:57:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی