چیرۆکێکی سەیر! بۆ هەنگاوێکی باش!

‌عەلی حەمەساڵح

کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی لە سلێمانی کە مۆڵەتی لە بانکی ناوەندی عێراقە، هەنگاوێکی باشە بۆ سلێمانی و جوڵەی دارایی، هەرچەندە لە سبەینێدا لقەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین ناکرێتەوە، بەڵام هەنگاوێکە بە ئاراستەی کردنەوەی لقی هەر بانکێک لە ماوەکانی ئایندەدا… کەس نازانێ خێر لە چیدایە.. تێبنی: چیرۆکێکی سەیر لە پشت ئەم پرۆژەیە( لە ئێستا وردەکاری باسی ناکەم، بۆ ئەوەی وا نەکەوێتەوە دژی کردنەوەی ئەم سەنتەرەم، چونکە بەڕاستی پێمباشە). کورتیەکەی… ئەم بینا موڵکی سەرمایەدارێکی سلێمانی بوو، خێزانێکی سیاسی کڕییان بە نزیکەی ٣٥ ملیۆن دۆلار.. چەندین ساڵە ئەم بینا باشە بەتاڵە… لە بەغدا ئیشی باشیان کرد، ڕۆڵیان هەبوو لەوەی قەناعەت بەبانکی ناوەندی بکەن مۆڵەت وەرگرێت وەک سەنتەرێکی دارایی و بدرێت بەکرێ… ئەوان بۆ قازانجی خۆیان ئەم کارەیان کرد، بەڵام دەکرێ خەڵک لێی سودمەندەو بۆ جوڵەی دارایی باشە.. ئەم بینا وەک بۆرسەیە.. (بۆرسەی ئاڵتون، سەڕافی پلە یەک)ی تێدا دەبێت. دەکرێ لە ئایندەشدا لقی بانکی تێدا بکرێتەوە.. بەڵام بگوترێت سبەی ڕەشیدو ڕافیدەین لق دەکەنەوەو بۆ توطين وانیە..


PM:03:51:19/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی