حوکمڕان و شەق و شەرعیەت
کاوە محەمەد
حوکمڕانییەک دەتوانێت خۆی بە شەرعی بزانێت کە شەرعیەتی لە دەستکەوتەکانی، لە دامەزراوەکانی، لە دەستەبەرکردنی کەرامەت و مافەکانی خەڵک و فەراهەمکردنی لانیکەمی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی وەرگرتبێت، نەک بە زەبری چەک و سەرکوتکردن و شەقوەشاندن.
هەمیشە ئەو دەسەڵاتانەی لەبەڕێوەبردنی وڵات شکستیانهێناوە و لاوازن، لەبەرامبەر داواکاری و داخوازییە رەواکانی خەڵکەکەیان پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی زبر و توندوتیژی دەبەن (وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە بازگەی دێگەڵە بینیمان) بۆ خۆسەپاندن، بەڵام دەسەڵاتە شەرعییەکان، خاوەنی پڕۆژە و بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوام و کەڵەکەکردنی دەستکەوتن بۆ هاووڵاتییەکانیان (نموونەی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا) کە ئەو هەموو شار و وڵاتانە دەگەڕێیت، بە دەگمەن پۆلیس و چەکدار دەبینیت، بەڵام لەهەمان کاتدا دەوڵەت بەهێزە، خاوەنی هێزی نەرمی دامەزراوەکان و دەستکەوتی زۆر و پێشکەوتنی بەردەوامە، تایپی یەکەمیان پێویستیان بە هێزی زبرە تا خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن، بەڵام تایپی دوووەمیان لەڕێگەی حوکمڕانییە رەشیدەکەیانەوە، شەرعیەت بەدەستدێنن، نەک بیسەپێنن.
PM:06:12:09/02/2025
ئهم بابهته 828
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی