تورکیا دەیەوێت ئەزموونی رۆژئاوا نەمێنێت
رێبین عومەر
دەسەڵاتی هێزە پەرگیرەکانی سەر بە تورکیا لە دیمەشق؛ بێ ئەوەی خوێندنەوە بۆ دۆخی جیاوازی نێوان پێکهاتەکان بکەن و واقع بخوێننەوە، کەسێکیان بەناوی (ئەحمەد هجری) کردە دەم راست بەناوی مەکتەبی کارگێڕی سیاسی دێرەزوورو رەقەو حەسەکە.
دۆخێک لە سوریا دروست بووە کە جێگەیەکی بۆ کەمینەکان نەهێشتۆتەوە.
دورزییەکان، بە ئاشکرا داوای ئەوەدەکەن بچنە سەر ئیسرائیل چونکە لە مانەوەی خۆیان دڵنیانیین.
کورد لەبەردەم شەڕی دووەمی داگیرکاریدایە.
پلان وایە پێش سەری ساڵ بە پیلانگێڕی تورکیا پەلاماری کۆبانێ بدرێت.
تورکیا دەیەوێت هەژموونی کورد بەهەر نرخێک بێت نەمێنێت و بەناوی یەک پارچەیی سوریا کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەری بهێنێت.
داعشەکان کە ئیستا ناوی خۆیان گۆڕیوەو جیهان ماسکێکی تری بۆ بەستوون؛ چاویان لە تەواوی زەوی ژێر دەسەڵاتی قەسەدەیەو جگەلەشەڕ لەزمانی دیالۆگ تێناگەن.
شەڕەکە قورسەو لەبەردەم لوتی کوردایە؛ کەچی هێزەکانی کورد بەتایبەت ئەنەکەسە بە شێوەیەکی ئاراستەکراو دژی واقعی سیاسی کوردەو ئامادەنییە بەدەم بانگەوازەکەی مەزڵوم عەبدەوە بچێت کەداوای یەک ریزی دەکات .
ژەنراڵ مەزڵوم باش لە مەترسییەکە تێدەگاو دەستپێشخەری خۆی کردووە بۆ تێکنەچوونی زیاتری ئەم دۆخە؛ خواستی زۆری هەیە تاوەکو نیگەرانییەکانی تورکیا بڕەوێنێتەوە. بەڵام زیاتر لەوەش تەنازولبکرێ بۆ تورکیا ئەوان تەواوی رۆژئاوای کوردسرانیان دەوێت و دەیانەوێت هەرێمێکی تر بۆ کورد لەتەکیانەوە دروستنەبێت.
AM:10:00:20/12/2024
ئهم بابهته 712
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی