شەڕی سەپاندنی نەخشەی نوێ لە ناوچەکەدا
رێبین عومەر
گۆرانکاری لە نەخشە گەورەکەدەکرێت؛ ئەوەی لە سوریا رودەدات گەڕی دووەمی جەنگی هەرێمی و وڵاتانی سەردەستەی دنیایە.
شەڕەکە بۆ مانەوەی ئاگری جەنگە لە ناوچەکە دا.
روونە کە وڵاتانی زلهێز سەقامگیری گەلانیان ناوێت.
مانەوەی هەژموونی روسیا و ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا پێویستی بە پاساوی نائارامی و جەنگی نوێیە.
گەڕانەوەی ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی لێکەوتەی زۆری لێدەکەوێتەوە.
بەیەک گفت و سەفەقەی دۆلارو بەرژەوەندی نوێ؛ ترامپ سوڵحی خۆی دەکات و خاکی وڵاتان دەبەخشێت.
دیفاکتۆ نەخشەی نوێ لە ناوچەکەدا دیاری دەکات؛ ئەوەی لە سوریا رودەدات سەرەتای جەنگە گەورەکەیە.
ئەمریکا ستراتیژی لە رۆژهەڵات زیاتر بەرژەوەندییە؛ نەک وەک ئیدیعادەکرێت گەشەسەندنی دیموکراتی و پێکەوەهەڵکردنی گەلان بێت. ئەوە تەنها خەونی جوانی دنیای دوری دیموکراتییە..؟!
چاوەکان تەنها لەسەر بەرژەوەندییە لەم ناوچەیەدا.
لەم گەرەی سەرۆکایەتیدا ترامپ وابەستەی تەواوە بە سیاسەتی ئیسرائیلەوە؛ ئەوەی کوڕە نازدارەکەی دەیەوێت؛ بێشک بۆی جێبەجێدەکات.
چەقی ئەم جەنگەی دوای لوبنان و غەزە؛ عێراق و سوریاو یەمەن دەبێت کە هەرسێ وڵات لە چوارچێوەی هیلالی شیعیدان؛ ئایندەش ئەم پێشهاتە خێرایانە زیاتر روون دەکاتەوە.
AM:12:05:06/12/2024
ئهم بابهته 1240
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی