نەخت و پوخت؟

‌حەسەن ڕەحمان پەناە

دۆڕاندنی کاملا ھەریس بە چەند ھۆکار چاوەڕوانکراو بوو:

- میراتی خەراپی جۆبایدن بۆ جێگرەکەی.

- کاملا ھەریس ژن بوو . لە ٤٧  سەرۆککۆماری ئەمریکا یەک ژن تا ئێستا ھەڵنەبژێردراوە.

- ھەریس بیانی تەبار ( باکگرۆندی خارجی) ھەیە.

- لە نێوان خەراپ و خەراپتر، دەنگدەری ئەمریکایی بە خەراپتر دەنگی دا. دووکەڵی ئەو دەنگدانە دەچێتەی چاوی خەڵکی جیھان ، بە تایبەت جەماوەری فەقیر و ھەژار و گەلانی بن دەست و مافخوراو.

- جیھان بە سەرۆککۆماری تڕامپ ژینگەیەکی ناخۆشتر و سەختر بۆ ژیان دەبێت.

- باڵی ڕاستی سیاست لە ئاستی جیھان ، لەوانە لە ئێرانیش، بە ھاتنی تڕامپ بە ھێز دەبن.

- تڕامپ ، دژە ژن ، دژە پەنابەر ، دژە ژینگە ، دژە ئازادی ، دژە مەتبووعات و ڕاگەیاندنی ئازاد ، و  دۆستی دیکتاتۆرەکان بە غەیری دەسەڵاتی ئایینی فاشیستی زاڵ بە سەر ئێران  و .....، یە . ئەم تایبەتمەندیانە نشانەی نئۆفاشیست بوونی تڕامپە.




PM:08:57:06/11/2024

ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی