ترامپیزمی نوێ چی لە جیهان دەکات

‌رێبین عومەر ‎

جیهان بەهۆی دەرچوونەوەی ترامپ ەوە وەک ٤٧ هەمین سەرۆکی ئەمریکا دووبارە کەوتۆتەوە ناو ترس لە بگرەوبەردەوەو گێژاوی جەنگ و قەیرانە سیاسی و ئابورییەکان.

ترامپ، پێشتر تەنها بازرگانێکی بێ ئەزموونی سیاسی بوو؛ بەڵام لەم گەرەی سەرۆکایەتیدا سیاسییەکی بەئەزموون و راهاتووە لەسەر سیاسەتی مەزنی ئەمریکاو پشت ئەستورە بەزۆرینەی پەرلەمانی و بردنی پۆستە سیادییەکانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران.

ترامپ، بەهۆی ئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە ئەم ئەزموونە بۆی دەبێتە وێستگەی کۆتایی ژیانی و دەیەوێت لەم دەرفەتەدا کاری خۆی بکات و وەک ووتی: هەژموونی ئەمریکا فراوان دەکات.

شەڕی ئەمجارەی ترامپ؛ بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی هەژموونی ئەمریکایە لە جیهانداو دەیەوێت لەهەموو پرسەکاندا قسەی خۆی بکات.

ترامپ، روونە کەبەدەفتەری قەرزەکانی ئەمریکا دەچێتەوەو چاوی لە خڕکردنەوەی پارەو بازرگانی و نەوتی وڵاتانی رۆژهەڵاتە.

 چاودێرە سیاسییەکان باس لەوەش دەکەن کە ترامپ پابەندی سیاسەتی ئیسرائیلە لە رۆژهەڵاتی ناوین و دەشیەوێ کۆتایی بە فرتووفێڵی زیلینسکی بهێنێ و چوار هەرێمەکەی ئۆکرانیا وەک دیاری بداتە پۆتین و کۆتایی بەوجەنگە بهێنێت.

 ئەمجارە لۆبی جووەکانی ئەمریکا دووبارە ترامپیان گەیاندەوە ناو کۆشکی سپی و سەرکورسی دەسەڵات ئەمەش بەخۆڕانییە..؟!

 بەوپێیەشبێت رۆژ هەڵات بەدڵی جووەکان دیزاین دەکرێت و نەخشەکەی ناتانیاهۆ کاری لەسەردەکرێت.

ئایندەش بەزووترین کات قسەی خۆی لەبارەی سیاسەتی ئەمریکای نوێ و سەرکۆکەکەیەوە دەکات.


PM:06:19:06/11/2024

ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی