به‌ڵێندان به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دۆخێكی ئارام‌دا به‌رپرسیارییەكی میژووییه!
د. کاوە مەحمود
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی فه‌رمی دیاریكراو بۆ پروپاگەنده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پروپاگەنده‌ی نافه‌رمی‌و ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگای به‌كارهێنانی گوتاری گرژی‌و وروژێنه‌ر له‌لایه‌ن به‌شێك له كاندیده‌كان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه حزبییه‌كان، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار‌و خاوه‌ن زۆن، ڕۆژ له دوای ڕۆژ به ریتمێكی به‌رز له زیادبووندایه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م شێوازه گوتاره، هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌و جۆشدانی هێزی حزبی‌و ڕێكخستن‌و ئاراسته‌كردنی تۆڕی فه‌رمی‌و په‌یجه سێبه‌ركانی حزبه‌كان له ئه‌نته‌رنێت، به ئاراسته‌ی سازدانی شاڵاوی لاقرتی‌و به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك وشه‌ی پروپوچ له چاوپێكه‌وتنه سیاسییه‌كاندا، كه له سیناریۆی شانۆگه‌رییه‌كی گاڵته‌چاری ئاست نزم ده‌چێت‌و، ئه‌م جۆره گوتاره‌ش له ناوه‌ڕۆكدا نزمكردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری سیاسییه‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی گه‌مژه‌یی به‌كاردێت‌و، تێكڕای هه‌وڵ‌و كۆشش بۆ بنیاتنانی ژیانێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ر په‌رش‌و بڵاوده‌كات.
مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م جۆره گوتاره، جگه له‌وه‌ی له سه‌رجه‌م نه‌ریتی شارستانی‌و دیموكراسی‌و په‌نابرده به‌ر میتۆدی عه‌قڵ‌و به‌كارهێنانی لۆجیك به دووره، فاكته‌رێكی مه‌ترسیداری دروستبوونی به‌ركه‌وتن‌و پێكدادانه‌و، ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی توندوتیژی لێده‌كرێت‌و، له ڕه‌وشی ئێستادا دڵه‌ڕاوكێی له نێو جه‌ماوه‌ردا دروستكردوه.
به‌رپرسیاری مێژوویی سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه ناهه‌موار‌و نائاساییه، كه زۆر هێزی ناوخۆیی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی گریمانه له‌سه‌ر شكستهێنانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی كۆتیهێنان به بوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌ستپێشخه‌ری‌و كۆكبوونی هێزه سیاسییه‌كانه به ئاراسته‌ی متمانه‌به‌خشین به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان‌و به‌ڵێندان به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دۆخێكی ئارام‌دا، كه ئاكامه‌كه‌ی پاراستنی یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان‌و گه‌له‌كه‌ی بێت.
PM:04:24:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی