ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی كردی
         
         کەنعان بەهادين
        
        
        
          
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی قورس و پڕ ئاڵنگاری كه‌وته‌ڕێ و هه‌ر له دروستكردنی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه، تاوه‌كو بڵاوبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێت، تاوه‌كو فشاره‌كان كه‌متر کاریگەرییان بەسەر هەرێمی کوردستانەوە دەربکەوێت.
	
ئه‌و هه‌نگاوه گه‌ورانه‌ی مه‌سرور بارزانی ته‌نیا به‌هۆی كێشه‌ی مووچه و قه‌یرانی داراییه‌وه كه‌متر هه‌ستی پێكرا، ئه‌گینا هه‌نگاوی كرداری و موسته‌قبه‌لی بوون، كه به‌هۆیه‌وه پیاوانی كار و جووتیاران و پیشه‌وه‌ران توانیان وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
مه‌سرور بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییانی، ده‌ستی بۆ دۆسییه‌کانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و فره‌چه‌شنكردنی داهات برد و وایكرد خه‌ڵكی ته‌نیا چاویان له تهعینات و ده‌ستی حكوومه‌ت نه‌بێت، له رێگه‌ی ئه‌م دۆسییانهوه، كه‌رتی تایبه‌تی بوژانده‌وه و ده‌یان ده‌رچووی زانكۆی له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له بوار و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان خستەسەر کار.
	
مه‌سرور بارزانی گه‌نجانی كوردی فێری ئه‌وه كرد، كاری قورس بكه‌ن و ئازادی و سه‌ربڵندی خۆیان بپارێزن، دوور بن له ته‌مبه‌ڵی و ده‌ستپانكردنه‌وه له به‌غدا.
	
بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌م، به رای من به‌هێزترین كابینه‌یه له‌وه‌ته‌وه‌ی ساڵی 1991، كه به‌م هه‌موو دژوارییه‌وه، هه‌نگاوی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و خۆبژێری نا.
	
ئه‌گه‌ر له داهاتوو پرسی مووچه چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی روونتر ده‌رده‌كه‌ون، ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و رۆشنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
	
        
        AM:09:30:12/07/2024 
    
                             
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2476
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز  بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی