ناوچەی گۆیژە ناوچەیەکی رووتەڵ نییە!
سان ساراڤان
- ناوچەی گۆیژە زنجیرەیەک ناوچەی زۆر جیاوازن لە ڕووی کەشوهەواوە، بە جیاوازیەکانییەوە جا گەر مەودای کورت بێت یاخود نزم بن. ئەمەش شاخەکان دەکاتە ئیکۆسیستەمێکی زۆر جیاواز لە سلێمانی و ناوچەکەدا.
- ناوچەی گۆیژە شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانی چەندەها جۆراوجۆری زیندوو (بایوداڤێرستی)، ژیانی ئێمەی مرۆڤیش وابەستەیە بە سوڕی جۆراوجۆری زیندەییەکانەوە کە لەو ناوچەیەدا دەژین، گەر هەر ناهاوسەنگییەک ڕوو بدات ئەوا ئێمەی مرۆڤیش زەرەرمەندی گەورە دەبین لەم پرۆسەیەدا.
- ناوچەی گۆیژە کاریگەریەکانی لەسەر دابەشبوونی فەزا، گەشەکردن، فیزیۆلۆژیا و سوڕی ژیانی ڕووەک و ئاژەڵان لەوانەش وردە زیندەوەران و مرۆڤ پێک دێنێت. بە داتاشینی ناوچەی گۆیژە ڕووەک و ئاژەڵی ناوچەکە شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەست دەدەن، لەناودەچن و ڕەو دەکەن.
- ناوچەی گۆیژە کۆمەڵێک سەرچاوەی سروشتی بەرچاویان لەخۆگرتووە و کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پرۆسەی ئیکۆلۆژی و ئابووری ناوچەکەدا.
- بە خاپوورکردن و داتاشینی ناوچەی گۆیژە گرنگترین کاریگەری لەسەر خولی هایدرۆلۆجیی دەبێت کە پابەندن بە دابەشبوون و جوڵەی ئاو لەسەر ڕووی زەوی و لە ژێر زەویدا.
- ناوچەی گۆیژە وەک بەربەستێکی ئۆرۆگرافی(جوگرافیای فیزیکی کە مامەڵە لەگەڵ پێکهاتن و تایبەتمەندییەکانی دەکات) کاردەکەن بۆ تێپەڕینی بای شێدار ، کۆنتڕۆڵی باران بارین دەکەن لە ناوچەکانی دەوروبەرییدا.
- لەم هەلومەرجەی گۆڕانی کەشوهەودا، شێواندنی ژینگەی شاخەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر ئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. ڕووک و دار و درەختەکان رێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسید گل دەدەنەوە لە ژێر خاکادا، بە داتاشین و لەناو بردنی ڕووەک و دارو درەختەکانی ئەم ناوچەیە ئەو ڕێژە زۆرەی دووەم ئۆکسیدەی کاربۆن دەچێتە هەواوە.
- بە خاپوورکردنی ناوچەی گۆیژە پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی بەفری شاخەکان زووتر و خێراتر لە بەهاردا بتوێنەوە و کاریگەری ڕاستەخۆیان ئەبێت لە سەر کات و دابەشبوونی ئاو و دەستەکەوتنی ئاوی شیرین بۆ سروشت و بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ.
- داتاشینی ناوچەی گۆیژە دەبێتە هۆی دابەزینی بەپیتی خاک و کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەمی کشتوکاڵی لە ناوچەکانی دەوروبەریدا.
PM:02:36:27/05/2024
ئهم بابهته 3568
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی