بۆچی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی؟
هێرش عەبدولڕەحمان
له ئێستادا و له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌و نووسینه، دڵنیام به‌شێكی زۆر له هاوڕێ و دۆست و ناسیاوه‌كانم به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به گله‌یی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕوا نه‌بوونیان به هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای ئه‌م هه‌رێمه‌دا. به‌ڵام له سۆنگه‌ی بڕوا بوون به دوا رۆژێكی باشتر هه‌موو ئه‌م گله‌ییانه وه‌ڵامی خۆیان هه‌یه. له راستیدا پرۆسه‌ی گۆڕانكاریی پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژ و پێویستی به كۆڵ نه‌دان هه‌یه باشترین میكانیزمیش پێش هه‌موو شتێك وازهێنانه له بۆڵه بۆڵ و گله‌یی و راكردن و چۆڵكردنی مه‌یدانه‌كه بۆ ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی كه وه‌ك زه‌روو خوێنی ئه‌م میلله‌ته كڵۆڵه ده‌مژن و دوارۆژی چه‌ندین ملیۆن كه‌سیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و وێرانه بردووه. هه‌ربۆیه بڕوا ته‌واومان به‌وه هه‌یه رێگای راست گله‌یی و ده‌رده‌دڵ و بۆڵه بۆڵ نییه به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌یه له ده‌وری پرۆژه‌یه‌كی نوێ كه ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردووی ئێستای هه‌رێم كه ببێته پرۆژه‌یه‌كی جیاواز و نا ته‌قلیدی بۆ گۆڕانكاریی.
وه‌ك هه‌موو هاوڕێكانی تر، كه به ته‌واوی بێ ئومێد بووبوون له پرۆسه‌ی سیاسی و چاككردنی بارودۆخه‌كه، منیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆم به دوور گرتبوو له‌م بابه‌ته چونكه ئه‌زموونی پێشووتر سه‌لماندبووی كاتێك پشتگیریمان له هه‌ر گرووپ یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ یان به‌ره‌یه‌كی جیاواز كردبێت ئه‌وا كۆی ئه‌م جوڵانه‌وانه به‌هۆی نه‌توانینیان له گۆڕانكاریی و به‌دیهێنانی پاشهرۆژێكی باشتر ئه‌وا به ته‌واوی بێ هیوا ده‌بووین. به هۆی ئه‌م فاكته‌ره‌وه ماوه‌ی ساڵ و نیوێك زیاتره چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه‌ی ئێستا له پشت ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانییهوهن ئاماده‌كارییمان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ناكرێت و نابێت ئه‌م بارودۆخه هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و بگره مه‌یدانی سیاسی پێویستی به شتێكی جیاواز و به‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌یه كه بتوانێت ده‌نگه نارازییه‌كان له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌ڵكیش به هی خۆی بزانێت و سه‌ره‌نجامیش ئه‌م جوڵانه‌وه نوێیه ده‌ستێكی ئه‌مین به‌ڕێوه‌ی ببات.
پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و دیدار سه‌ره‌نجام ئه‌م به‌ره نوێیه ناونرا ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی. به‌نده له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و ئه‌ندامانی تری ئه‌م به‌ره نوێیه هه‌وڵێكی زۆرماندا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆن به‌دیبهێنین و تا ئه‌وه‌ی توانیمان كۆنفرانسێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران خه‌مخۆر كه خه‌ونی گۆڕانكاریی و پاشهرۆژێكی باشتریان هه‌یه له‌م پێناوه‌دا كۆبوونه‌وه. ئێستا كه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌ره‌كان به هه‌موو گووڕ و تینێكه‌وه كار له‌سه‌ر كوالێتی، واته كه‌سی به توانا و به ئه‌زموون، ده‌كه‌ین و نامانه‌وێت كاندیده‌كانمان په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن یان وه‌ك دهغیلهیهك و كۆكردنه‌وه‌ی پاره ببینن. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی خۆیان خاوه‌نی سه‌رمایه و كاری تایبه‌تی خۆیانن و خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن پره‌نسیپ و دڵسۆزن و له رێگه‌ی كاندیدهكانیشمانهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ خه‌ڵكی روون بكه ینه‌وه كه ئه‌م ره‌وته نوێیه چییه و به نیازی ش شتێكه ئه‌نجامی بدات هه‌ربۆیه هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه و پێشنیازی هه‌موولایه‌ك بۆ ئێمه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكه‌سێك ئه‌م ره‌وته به هی خۆی بزانێت.
ره‌نگه خه‌ڵكانێك هه‌بن به هۆی بێ هیوایی و ئه‌زموونی شكستخواردووی پارت و لایه‌نه‌كانی تر له رابردوودا ئه‌م هه‌وڵه نوێیه‌ی ره‌وته‌كه به هه‌مان شێوه ببینن و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ره‌وته نوێیه‌كه‌ی ئێمه و لایه‌نه‌كانی تردا نه‌بینن و وا بزانن ده‌ستمان داوه‌ته پرۆژه‌یه‌كی ناراست. له‌مه‌ش خراپتر به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له رۆژانی داهاتوودا ره‌نگه له رێی په‌یجی سێبه‌ری سه‌ر به حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تۆوی گومان بچێنن و ئه‌وه له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن كه ئێمه و هاوڕێكانمان له‌م ره‌وته نوێیه‌دا له ژێره‌وه سه‌ره به ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێكی دیاریكراوین. به‌ڵام په‌یامی ئێمه روون و ئاشكرایه و ئه‌م پرۆژه نوێیه بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای هه‌رێمه كه به هۆی جووت حزبی حوكمڕان و شه‌ریكه‌كانی تریانه‌وه دووچاری بووه‌ته‌وه. ده‌رگای ره‌وته‌كه كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیانه‌وێت ببن به به‌شێك له‌م پرۆژه‌یه و له نزیكه‌وه هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیان بینی له‌م ره‌وته نوێیه‌دا ئه‌وا یارمه‌تیده‌ر بن بۆ راستكردنه‌وه‌ی و خۆ ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش نه‌بوو كه پێشبینییان بۆ كردووه ئه‌وا با رای گشتی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه و راستییه‌كان به هه‌موولایه‌ك بگه‌یه‌نن.
روون و ئاشكرایه ئێمه و مانان به‌شێك بووین له ده‌نگی نارازیی به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌می حكومڕانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم له سی ساڵی رابردوودا و به هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگریمان له ئازادیی راده‌ربڕین و كۆی ماف و ئازادییه‌كانی تر كردووه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش به هه‌موو توانامانه‌وه دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان وهستاوینهتهوهو به‌رگریمان له گیراوانی بادینان كردووه و هه‌وڵی ته‌واومان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاووی خه‌ڵكی روون بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه راست و دروستی دهسهڵاراتداران بگه‌یه‌نین به هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتمانه و دزی و راو‌و رووت و بێیاكی حكومڕانانمان گه‌یاندووه به هه‌مووان. له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به میلله‌ته‌كه‌مان سڵمان له هیچ نه‌كردووه‌ته‌وه‌و هه‌میشه له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بووبێت له پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بووین و به‌م هۆیه‌شه‌وه باجی زۆرمان داوه هه‌ر له نان بڕین و ده‌ستگیركردن و چه‌ندین سته‌می تری حكومرانی كوردییه‌وه.
PM:10:00:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی