ئه‌مه‌وێت بێ لایه‌ن بم
د. یاسین الملا
شه‌ڕی نه‌گریسی غه‌ززه ده‌ستی پێكرده‌وه له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، گومانم نیه له‌وه‌ی كه هه‌ر بێ تاوان و بێ ده‌یفاع و ژن و مناڵێكی غه‌ززاوی كه ده‌كوژرێت به‌ده‌ستی ئیسرائیل (واته تاوانه‌كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌نجامی ده‌دات) به‌اڵم خوێنه‌كه‌ی له گه‌ردنی حه‌مساویه‌كانه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر چه‌ند شتێك جێی سه‌رنجه؟؟؟
یه‌ك له سه‌رنجه‌كان؛ ده‌بێت حه‌مساویه‌كان ئه‌م هێز و مه‌عنه‌ویاته‌یان له كوێ هێنابێت كه مه‌رج ده‌سه‌پێنن و به‌مه‌رج نه‌بێت كه‌س له بارمه‌ته‌كان ئازاد ناكه‌ن و نه‌كه هه‌ر ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت هه‌موو میدیاكان كه سه‌رگه‌رمی شه‌ڕی غه‌ززه‌ن كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوێنێ شه‌و حه‌ماس ده‌ستپێشخه‌ر بووه له شكاندنی ئاگربه‌ست و به سه‌عاتێك پێش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی
ئاگربه‌ست، ئیسرائیل به‌ر مووشه‌ك ئه‌دات. ده‌یڵێمه‌وه حه‌ماس ئه‌م حه‌ماسی شه‌ڕ و تینوێتی به خوێن و شه‌ڕه‌نگێزی و مه‌عنه‌ویاته‌ی له كوێوه هێناوه؟؟
دوو له سه‌رنجه‌كان؛ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل زۆر هه‌ست به ئیحراجی ده‌كات له به‌رامبه‌ر كه‌س و كاری ئه‌و به‌بارمه‌ته گیراوانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ئازادكردنیان بوون. چیان وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه به ئاگربه‌ست هه‌ندێكیان ئازاد كراون و هێشتا زۆری تریان ماون. به‌راستی ئیحراجیه بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ.
سێ له سه‌رنجه‌كان؛ هه‌موو دونیای سیاسی ناتوانێ و نازانێ چۆن بیر له چاره‌نووسی غه‌ززه‌ی دوای حه‌ماس بكاته‌وه. ئایا حه‌ماس ته‌واو ده‌بێت وه‌ك نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌كات؟؟ ئایا چه‌كداره‌كانیان چی لێدێت؟؟ ئایا ئیداره‌ی غه‌ززه ده‌درێت به كێ؟؟؟
PM:12:01:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی