کاتێك بەغداد دەستور دەکاتە ئامرازی سیاسی، فیدڕالیزم لەنێوان دروشم و کرداردا
زانا تۆفیق بهگ
دەستور لە هەر وڵاتێکی دیموکراتیکدا،
بنەمای ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانەکانە، بەدیاریکردنی سنووری بەرپرسیارێتی،و
پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیی دەسەڵات. بەڵام کاتێک دەستور
لە جێی ئەوەی ببێتە پەیمانێکی نیشتمانی و سەرچاوەی دادپەروەری،نەك بکرێتە ئامرازێک
بۆ فشار،و هەژموونگەرایی و بەرتەسککردنەوەی مافی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا، کێشەکە
تەنها کێشەی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی قووڵی یاسایی و نیشتمانییە ، چونکە بەردەوام
دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥٢ مادەی یاسای لە بەرامبەر هەرێمی
کوردستان پێشلکردوە بەبیانووی ئەوەی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی عیراقی نابێت.
پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق
و هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای دەستورێک دامەزراوە کە فیدراڵیزمە، بەپێ مادەکانی
(١،٤.١١٥،١١٦،١١٧،١١٨،١١٩،..هتد) هاوبەشیی سیاسی و مافە دەستورییەکانی هەرێم بە ڕوونی
لەم مادانەدا باس کراوە، بەڵام ئەوەی لە کرداردا دەبینرێت، زۆرجار جیاوازە لەوەی لە
دەقە دەستورییەکاندا هاتووە جیاوازییەک کە بووەتە هۆی درێژبوونەوەی ناکۆکییەکان و
لاوازبوونی ڕایەڵەی پەیوەندیەکانە لە نێوان بەغدا و هەرێم نەمانی متمانەلە نێوان
حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەغداد.
کێشە لەو شوێنەدا دەست پێدەکات کە دەستور
لە بەغدا بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو و بەپێی بەرژەوەندیی سیاسی تەفسیر دەکرێت، لە
کاتێکدا ماددە دەستورییەکان دەبێت بە بنەمای یاسایی و بە دوور لە فشار و پێشگریمانەی
سیاسی جێبەجێ بکرێن. ئەگەر ماددەیەکی دەستور بۆ لایەنێک پابەندییەکی یاسایی بێت،
نابێت بۆ لایەنێکی تر ببێتە بابەتێکی مەزهەبی یان ڕەگەزپەرستی وەیان بەرژەوەندیی
تاکەکەسی یان حزبی.
دەستور وەك ئامرازی فشار؟
یەکێک لە مەترسییە گەورەکان ئەوەیە کە
بابەتە دەستورییەکان، بە تایبەتی ئەوبابەتانەی کەپەیوەستن بە بودجە، مووچە، نەوت،
دەسەڵاتی هەرێم و پەیوەندییە فیدراڵییەکان، لە ئێستادا ئامرازێکە بۆ فشارکردن لەسەر
هەرێم، ئەگەر مافێک بە دەستور مسۆگەر کراوە، ئەوا جێبەجێکردنی نابێت بە هەڵوێستی سیاسی،
ڕەزامەندی حزبی یان بە هەڵکشانی ناکۆکییەکانەوەببەسترێتەوە. ئەوەی مافە دەستورییەکان بە بڕیارە سیاسییەکانەوە گرێ بدات ئەوا
هەڵەیەکی کوشندە دەکات. چونکە جێبەجێکردنی روحی دەستوری لە پراکتیکدا بۆ چارەسەر نەك
بۆ فشار،واتا لە ئێستادا عێراق دەستور لە ئاستی بەرزترین یاسا دادەبەزێت و دەیکاتە
کەرەستەی نایەکسانی ڕق لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عیراقیدا. ئەمەش لە بنەڕەتدا
لەگەڵ بیرۆکەی فیدراڵیزم ناگونجێت، چونکە فیدراڵیزم بۆ دابەشکردنی دەسەڵات و
پاراستنی هاوبەشییە، نە بۆ ئەوەی لایەنێک بتوانێت بەهۆی زۆرینەی سیاسی یان دەسەڵاتی
ناوەندی، لایەنێکی تر بخاتە ژێر فشارەوە.بە مانایەکی تردەستور بۆ ئەوە دانەنراوە کە
لە کاتی ئارامی جێبەجێ بکرێت و لە کاتی ناکۆکی ببێتە کاغەزێکی بێ نرخ. دەستور ئەو
پەیمانەیە کە لە کاتی ناکۆکیەکاندا، پێویستە بەهێزتر بپارێزرێت بکرێتە دەرەوازیەک
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە لەم دۆخەی ئێستادا کە ناکۆکی قوڵ هەیە لە نێوان هەرێم
و بەغداد وەلێکەوتە خراپەکانی تەنهابۆ هەرێمی
کوردستان نیە ، بەڵکو مەترسیەکی گەورەیە لەسەرپێشلکردنی بنەما یاسایەکانی سیستەمی
فیدراڵیزم لەناو دەستوری عیراقیدا.
PM:10:23:25/11/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی