وەهمی شەراکەت و ڕواڵەتسازیی
ئاسۆ عەبدوللـەتیف
جه‌وادی ماساڵی بانگخوازی حەشاشینەکان و نوێنه‌ری حەسەن سەباح له به‌رده‌م تورکان خاتوون له باخی شمشادی ئه‌سفه‌هان ساڵی ٥٦٦ی کۆچی، لەسه‌رده‌می مه‌لیک تهنش برای مه‌له‌کشای کوڕی ئه‌ڵب ئه‌رسه‌لان، دەگێڕێتەوەو دەڵێ؛ ئێمه به‌ر له ڕابه‌رایه‌تی ئیمام حه‌سه‌ن سه‌باح، ترسنۆک و لاواز‌و بێکاریگهربووین، نەماندەتوانی بەجورئەتەوە هەنگاو هەڵگرین بۆ پێشەوە، هەمیشە پاشکۆبوین و خواستەکانمان هەڵدەگرت و دوادەخست بۆئەو کاتەی هەرگیز نەدەهات، تا ماوه‌یه‌کی زۆر ئێمەی په‌یڕه‌وانی باتینی ئیسماعیلی، ناچاربووین به ڕواڵه‌ت و ڕوکه‌ش و درۆینە په‌رستش بکه‌ین و کاروبارەکان ڕاپەڕێنین. تەنانەت مه‌زهه‌ب و ڕوانگەی ئاینی خۆمان دەشاردەوە تا خوێنمان نه‌ڕێژن و ماڵ و موڵکمان داگیرنه‌که‌ن، ئەوە ڕێک جۆرێک بوو لە ترس و ترسنۆکی و پارادۆکس، هەر له‌به‌ر ئه‌مه بوو نه‌مانتوانی له ڕابردودا ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست و هەمیشە ژێردەستەو کۆیلەو بێ شوناس بوین، کورد لە عێراقدا، بەو گوتارەی یەکێتی و پارتی پەیڕەویی دەکات بەدیاریکراویی، لە دۆخی پارادۆکس و پەیڕەوانی ئیسماعیلی و باتینی پێش دەرکەوتنی حەسەن سەباحدا دەژی، بە ترس، ڕاڕایی، بە گوتاریی بێ ناوەرۆک، شکست و سەرکەوتن نا، سەرمەستی کاتی، شەراکەتی ڕاستەقینە نا، ڕواڵەتسازیانەی میدیایی ناڕوون، ون بوونی ناسنامەو لەدەستدانی خاک و ماف و ئازادیەکان و هەموو ئەوانەو زیاتریش.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن سه‌باح له قه‌ڵای ئه‌له‌موت نیشته‌جێ بوو، تێگه‌یشت تاوەکو به ڕواڵه‌ت په‌رستش بکه‌ین و خواستەکانمان دوابخەین و یەکتری بخەڵەتێنین، ناتوانین گه‌شه بکه‌ین و خۆمان به خه‌ڵک بناسێنین و حوکمی ئەوانیتربکەین، بۆیه ڕۆژی قیامولقیامهی ڕاگه‌یاند بۆ خۆناساندنی ڕەوت و بزوتنەوەکەی و مێژووی بۆخۆی تۆمارکرد.
کورد لە عێراق بەڕاستی لەسەرگەردانیدا دەژی، دەبێت خۆی پێناسەو فۆڕمەڵە بکاتەوە کە چی دەوێت و دەبێ چی بکات؟ لەو ڕواڵەتسازیی و برایەتی و وەهمی تەوافوق و شەراکەت خۆی ڕزگار بکات کەهەیە، ڕواڵەتسازیی و توانەوە یەک مانای هەیە بۆ بزوتنەوەی ڕزگارییخوازی کورد لەعێراق، دەبێ یان بتوێیتەوە یان هەستیتەوە، دەرچەیەک لەونێوانەدا نییە، لە مالیکیەوە تا زەیدی کورد نەیتوانیوە پڕبە گەرووی خۆی بانگی ئازادی بدات و داواکاریەکانی بخاتەڕوو بەو دەستورەشەوە کەنوسراوە، نەیتوانیوە دیدی بگۆڕێت بۆ ئەو حوکمڕانیە ڕواڵەتسازیی و شەراکەتە وەهمیەی حاکم و مەحاکم و دەستورو یاساکانی عێراق، کورد خۆی خاوەنی سیستم و یاسایەکی بێ نەزیر نییە ئەوە ڕاستە، لێ دەبێت خۆی فۆڕمەڵە بکاتەوەو هێزبداتە بەرخۆی و ژیانی سیاسی بەو جۆرە ناڕوات بەڕێوە چاوت هەمیشە لەسەر دەوڵەتێکی نەخۆش بێت و بەو قەلەقی و ڕاڕاییە بژیت.
حه‌سه‌ن سه‌باح، کە ئاراستەی مێژووی فاتمیەکانی گۆڕی، یەکەمجار خۆی گۆڕی، ئینجا هەوادارو پەیڕەوانی، پاشان سزای ئەوانیتریدا بە هێزو یاسا عەقائیدیەکان، خواوەندی چیای ئه‌له‌موتی ڕاگەیاندو وەهمەکانی شوێنکەوتنی میسریەکانی بەجێ هێشت تا ئامانجەکانی وەدی هێنا، چەمکی سزای بەکارهێناو شەراکەتی ژێرچەپۆکی ئەوانیتری هەڵوەشاندەوە، لەپێشدا سزای بۆ دۆست و یارانی خۆی و کۆمەڵەکەی کردە بڕیار، دژی ئینحیرافات و گەندەڵی و تێکەڵکردنی غەریزەو سیاسەت و عیبادەت وەستایەوە، ئەوکات توانی باسی جێبەجێکردنی حوکمی قورس و سزا بکات، حەسەن سەباح ئیمامی ڕۆحی حەشاشینەکان و خاوەنی یەکەمین گروپی تۆڵەسێن لەمێژوودا دژی ڕواڵەتسازی و پێکەوە ژیان و شەراکەتی درۆینە وەستایەوە لە سەردەمی خەلیفەی دەیەمی فاتمی، أبو علي منصور بن أحمد، الآمر بأحكام الله، ئینجا توانی بچێتە ناو مێژوو.
AM:11:15:23/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی