کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دێتە سەر خەت؟
سهردار عهزیز
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دێتە سەر خەت؟
ئەم دێرە زۆر بەرچاوم دەکەوێت. ئەمە دێرێکی ئاسایی نیە. کورد لە ڕابوردودا هەمیشە ناڵادویەتی کە پەراوێزخراوە، ئێستا چاوەڕێیە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەک پشتیوانی بکات، بەڵکو ناوبژیی و هەوڵی چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی بدات، کە زۆر جار بۆ خەڵکانی بیانی مایەی گاڵتەجارییە.
ئەم دێڕە هاتوەتە ناو موحەلیلە محەلییەکانیشەوە. وەک جۆرێک ئالودەبوون، لە چاوەڕوانی. دەکرێت سەرەتای ئەمە بگەڕێتەوە بۆ دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە شەڕی ناوخۆ لە نەوەدەکان.
ئەوەی مایەی بێزلێهانتەوەیە کە کورد شانازی دەکەن بەوەی لایەنێکی دەرەکی بێت پێیان بڵێت دەبێت بەیەکەوە هەڵبکەن.
هەندێک گۆرانکاریی هەیە دەبێت لە بەرچاو بگیرێت؟
یەکەم، کورد و شەڕی ناوخۆی کورد بە هێند وەردەگیرا، چونکە عێراق مەبەست بوو. ئێستا ئەمە کۆتایی هات. ئێستا ئەگەر عێراق مەبەست بێت تەنها لە بەر ئێرانە.
دووەم، دۆخی تاک جەمسەری لە دونیادا کۆتایی هات کە ئەمریکا بە ئەرکی خۆی بزانێت ڕۆڵی هەبێت لە هەموو کێشەیەکدا، ئەمە بۆ زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاستە.
سێیەم، هەڵکشانی ناسیونالیزمی توندڕە و لە دونیادا، وڵاتانی دونیا ناچار دەکات کە تەنها جەخت لە سەر بەرژەوەندی خۆیان بکەنەوە نەک بێن خۆیان بە پرسی ئەوانیترەوە خەریک بکەن. ئەسرائیل کە جۆرێک لە تابو بوو لە ڕۆژئاوا بە هۆی مێژوە تایبەتەکەیەوە، ئێستا وەها نەماوە. لێگەڕێ ئەوانیتر.
دیارە هەمومان دەزانین کە کورد توانای عەقڵی ئەوەندە نیە کە بتوانێت ڕێکبکەوێت. بۆیە کاتێک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی فەرامۆشی دەکات دەگەڕێتەوە سەر عادەتە هەمیشەییەکەی خۆی کە بەربونە یەکترییە.
د. سەردار عەزیز
AM:11:50:07/11/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی