بۆچارەسەری قەیرانەکان عەقڵی ستراتیجی و دیالۆگ سازی پێویستە
فارس نەوڕۆڵى
پەندێک هەیە دەڵێت: «قووڵی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێت». گەر ئەم وتەیە بەکاربهێنین بۆ سیاسەت و سەردەمی قەیران، ئەوە دەکرێت بڵێین: «عەقڵی ستراتیژی و عەقڵی کورتبین لە کاتی قەیرانەکاندا دەناسرێن».
ئێستا هەرێم پێویستی بە عەقڵێکی ئیسفنجی هەیە بۆ هەڵمژینی قەیرانەکان و ناکۆکیەکان و کاڵکردنەوەی ئەو ڕق وكینەیەی کە لە فەزای سیاسی هەرێمدا خۆی نمایش دەکات . ئێستا هەرێم بە قەیران گەمارۆ دراوە و لە لێواری خزاندایە بۆ ناو جەنگەڵ؛ لێرەدا کورد پێویستی بە عەقڵێکی سیاسی ئارام، ستراتیژی و دووربین هەیە کە لەسەر کار و کاردانەوە کار
نەکات، بەڵکو بە دیدێکی ستراتیژی و دووربین بجووڵێت لەسەر بنەمای:
١. واقیعبینی و تێگەیشتن لە هاوکێشەکان.
٢. دانایی لە بڕیارداندا، دوور لە سەرکێشی.
چونکە ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستانی تێدایە هیچ جێگەی دڵخۆشی نییە و خەڵکی نائومێد کردووە. بەردەوامیدان بەم دۆخە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و بەرەو کەوتنمان دەبات. هەر هێزێکیش بە قەد قەبارەی خۆی بەرپرسیارێتیی دەکەوێتە ئەستۆ، دواجار کەس براوە نابێت؛ چونکە کەوتنی هەرێم کەوتنی هەموومانە هەروەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچرڤان بارزانی لەدوا پەیامیدا داوای لەهەموو لایەک کردو وتی ( دوو پاتی دەکەمەوە کەگفتو گۆ ، سازان وهاوبەشی نێوان تەواوی هێزە سیاسیە کان ، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکیە کان و ڕووبەڕوو بونەوەی ئاڵنگارییەکانن ، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش ، بەر پرسیاریەتیەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان ) ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێم کەلەزۆربەی بۆنەکاندا جەختی لەسەر دەکاتەوە ئەگەرلەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە وەر بگیرێت و بکرێتە نەخشە ڕێگا زۆر لەکێشەو قەیرانەکان چارەسەر دەبن . بۆیە پێویستمان بە عەقڵی ستراتیژی و دیالۆگ سازیی هەیە بۆ دەربازبوون لەم دۆخی (مەئزەقە )تەڵەزگەیە.
PM:03:27:06/11/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی