هەرێمی پاش ٤ی نۆڤەمبەر
سەرتیپ وەیسی
لە ئەمڕۆوە پێویستە چەمکێکی نوێ بخەینە ناو ئەدەبیاتی سیاسیی کوردستان: «هەرێمی پاش ٤ی نۆڤەمبەر».
چونکە ٤ی نۆڤەمبەر تەنها ڕۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمان نەبوو؛ بەڵکو دەکرێت ببێتە هێڵی وەرچەرخانێك کە هاوکێشە سیاسی، جوگرافی، یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێم بگۆڕێت.
لێکەوتەکانی ئەم ڕۆژە، لە هەڵوێستەکانی یەکێتی و کشانەوە لە حکومەتەوە تا گواستنەوەی ململانێکان بۆ بەغدا و ئهنجامدانى ڕاپرسی بۆ جیاكردنهوهى سلێمانى و ههڵهبجه، دەتوانن بناغەی قۆناغێکی جیاواز دابنێن.
لە قۆناغی پاش ٤ی نۆڤەمبەردا، ململانێکە چیتر تەنها لەسەر دەسەڵات نییە؛ بەڵکو لەسەر شەرعیيەت، سنووری دەسەڵات و داهاتووی یەکپارچەیی هەرێمە.
٤ی نۆڤەمبەر دەکرێت ئەو هێڵە بێت کە مێژووی سیاسیی هەرێم بە دوو بەش دابەش بکات: پێش ٤ی نۆڤەمبەر و پاش ٤ی نۆڤەمبەر.
PM:07:37:05/11/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی