وته‌ی ژنێكی ئێزیدی ده‌رباره‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش: له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌ستدرێژی كرده سه‌رم
رۆسیتا حاجی رزگاربوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی داعشه
وێستگه نیوزـ
ئه‌و نه‌هامه‌تی و كارەساتانهی رێكخراوی داعش، پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له ماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌یدا له عێراق و سوریا، دژ به خه‌ڵك ئه‌نجامیاندا، كۆتایی نایه‌ت.
ژنی داعشێك داوای له مێرده‌كه‌ی كردووه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌و كچه منداڵه
خاتوو رۆسیتا حاجی رزگاربوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی داعشه، نهێنی ئه‌و تاوانانه ئاشكرا ده‌كات كه رێكخراوی داعش، له ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی خۆی و كه‌نیزه‌كه‌كانی دیكه‌دا، ئه‌نجامیانداوه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، رۆسیتا ده‌ست به گریان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌بو جهلیبیب، فه‌رمانده له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه، كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵ بووه، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر.
رۆسیتا به چاوی پڕ له قه‌هر و فرمێسكی خه‌م و په‌ژاره‌وه، باس له‌وه ده‌كات ژنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی داعش، ئه‌و بوو داوای له مێرده‌كه‌ی كرد، ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ته‌مه‌نه بچووكه‌كه‌ی، رێگربوو له‌وه‌ی بزانێت ئه‌وه چییه به‌سه‌ریدا دێت و له ده‌وروبه‌ریدا رووده‌دات. هه‌ر بۆیه ئه‌و تاوانی ده‌ستدرێژییه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌كانه‌وه، كراوه‌ته سه‌ری، له یاده‌وه‌ریدا ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر، هه‌ردوو ده‌ستی و هه‌ردوو چاقی به زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه و تووشی خوێنبه‌ربوونێكی تووند بووه، چونكه ئه‌و كاته‌ی لاقهكراوه، منداڵ بووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه له‌كاتی دهستدرێژییهكهدا، هیچ له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه كه به‌سه‌ریدا هاتووه، به‌ڵكو هه‌ستی كردووه له مۆته‌كه‌دا/ كابوسدا ده‌ژی و جه‌خت له‌وه ده‌كات كه پرۆسه‌ی لاقهكردنهكه، زیاد له جارێك دووباره بووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانده‌ی ناوبراو كوژراوه.
بێگومان رۆسیتا تاقه كچێك نه‌بووه، دووچاری ئه‌م جۆره له تاوان بووه، ئه‌وه‌تا ئه‌دیبه موراد كه رزگاربوویه‌كی ئێزیدی دیكه‌ی ده‌ستی داعشه، هه‌مان قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژنانی داعشه‌كان له پیاوه‌كانیان خراپتر بوون".
ئه‌دیبه له لێدوانه‌كانیدا بۆ هه‌ردوو كه‌ناڵی ناوبراو ده‌ڵێت: "هاوسه‌ری ئه‌بو سه‌ڵاحی مه‌غریبی، منی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كرد تاكو مێرده‌كه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌رم".
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه ئه‌و زنجیره چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و كچه‌كه‌ی، ئه‌نجامیاندا، چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌وانه تووڕه‌بوونی ئه‌و كچه ئێزیدیانه‌ی رزگاریان بووه و وه‌ك بارمته لای به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه بوون. تووڕه‌بوونی كچه ئێزیدییه‌كان، له ئاكامی ئه‌وه‌دایه كه ژنه‌كانی به‌غدادی، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه‌نیزه‌كه‌كان ئه‌شكه‌نجه درابن و مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵدا كراوه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره، هه‌ردوو كه‌ناڵی ناوبراو، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا كه له دوو به‌ش پێكدێت، ده‌رفه‌تێكی یه‌كسانی بۆ ئێزیدییه رزگاربووه‌كان ره‌خساند، تاكو وه‌ڵامی ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه بده‌نه‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
ئاشكرایه سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه كه له ساڵی 2014، كۆنترۆڵی روووبهرێكی به‌رفراوانی له سوریا و عێراق كردبوو، تێیدا ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و یاسا تووندڕه‌وه‌كانی خۆی سه‌پاند بوو، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له پارێزگای ئیدلب له باكوری خۆرئاوای سوریا، كوژرا.
له‌و كاته‌دا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند تیمێكی كۆماندۆ له هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌وتبوونه دوای به‌غدادی. به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی خۆی ته‌قانده‌وه.
رێكخراوی داعش له ساڵی 2017 له‌ناوبرا، ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه به‌غداد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌دا راگه‌یاند. به‌ڵام تا ئێستا، چه‌ند شانه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاوازدا، چالاكن.
PM:08:41:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت