ئهردۆغان: هیچ ههنگاوێك نانێین زیان بە ئابووریی وڵاتەکەمان بگەیەنێت
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا
وێستگهنیوزـ
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا، رایگەیاند، بە گەشەکردنی ئابووریی تورکیا هەر 85 ملیۆن کەسەکەی وڵات بە کرێکار، خاوەنکار، خانەنشین، فەرمانبەر، جووتیاران و کاسبکاران سوودمەند دەبن، دهشڵێت: "هیچ ههنگاوێك نانێین زیان بە ئابووریی وڵاتەکەمان بگەیەنێت".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی هاوبەشی بەشکردن بە دیداری "ژیانی کار لە 100 هەمین ساڵیادی کۆماردا" کە لە کۆشکی چراغان لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیاوە سازکرا، ئەردۆغان، وتارێکی پێشکەش کرد.
له وتارهكهیدا ئهردۆغان باسی لەوە کرد کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا بە درێژایی مێژوویەک کە 60 ساڵی تێپەڕاندووە وەک نوێنەری خاوەنکارانی وڵاتەکەمان ئەرکێکی گرنگ بەجێدەگەیەنێت و رایگەیاند: "کۆنفیدراسیۆنەکە یەکێکە لە سێ کاراکتەرە سەرەکییەکانی ژیانی کار کە لە کەرتی گشتیی و کرێکار و خاوەنکار".
راشیگەیاند: "بە گەشەکردنی ئابووریی تورکیا هەر 85 ملیۆن کەسەکەی وڵات بە کرێکار، خاوەنکار، خانەنشین، فەرمانبەر، جووتیاران و کاسبکاران سوودمەند دەبن".
ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە "هیچ رێبازێکمان پەسەند نەکردووە و ناکەین کە زیان بە ئابووریی وڵاتەکەمان بگەیەنێت، بەتایبەتی ئەو تێگەیشتنەی سەردەمی 28ی شوبات کە سەرمایەی پەرتەوازە کرد".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە پێناو سەدەی تورکیادا، هەر ٨٥ ملیۆن کەسەکەی وڵات هەموو بەیەکەوە هێزەکانمان یەکدەخەین. کاتێک لەمەدا سەرکەوتین، هیچ بەربەستێک نابینم بێتە بەردەممان".
سهرۆك كۆماری توركیا جەختی لەسەر پشتیوانی کردنی سیاسەتی ئابووریی وڵاتی کردەوە و رایگەیاند: "هەمیشە پشتیوانی پێویستمان لەو هاوڕێیانەمان کردووە و دەکەین کە ئیدارەی ئابووریی وڵاتمان پێسپاردوون، ئەمڕۆش متمانەی تەواومان بە خۆیان و سیاسەتەکانیان هەیە".
راشیگەیاند: "بەتایبەتی لە نیوەی دووەمی ساڵدا روونتر هەست بە کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی هەڵئاوسان دەکرێت".
PM:10:28:05/01/2024
ئهم بابهته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت