ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارێکی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز-
ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی سوریا دەکەن بۆ کردنەوەی دوو دەروازەی سنووری دیکە، به‌مه‌به‌ستی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، بڕیاری کردنەوەی دوو دەروازەی دیکەی سنووری بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سوریا، بڕیارێکی زۆر باشە، ئەگەر بەشار ئەسەد راستگۆبێت و بە جددی کاری لەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رژێمی ئەسەد بڕیارەکە جێبەجێ نەکات، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان فشاری ده‌خه‌نه‌سه‌ر بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری زیاتر لە سوریا.
هاوکات، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی سوریا دەکات و جەختیشیدەکاتەوە هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە زیاتر دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رژێمی سوریا ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بە کردنەوەی هەریەک لە دەروازەکانی بابلسەلام و بابلراعی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان وڵات ئاماده‌ییان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌نقه‌ره نیشاندا.
PM:08:41:14/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت