دژه‌ تیرۆری عێراقی لینیكی فۆڕمی دامه‌زراندنی بڵاوكرده‌وه‌

‌سەربازێکی دژە تیرۆری عێراق

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، دەزگای دژە تیرۆری عێراق (CTS) لینکی پڕکەردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی لە دەزگاکە بڵاوکردەوە کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن  فۆڕم بەمەبەستی دامەزراندنیان لە دەزگای دژە تیرۆری حێراق پڕ بکەنەوە.

دەزگای دژە تیرۆر (CTS) ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کەسانەی لە دەزگاکە دادەمەزرێن پلەیان سەرباز دەبێت.

هاوکات، لینکی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕم بەمەبەستی دامەزراندن لە دەزگاکەدا بە پلەی سەرباز و لەژێر ناوی (سەرەتایەک بۆ خزمەتگوزارییەکانی حکومەت) لە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە کاراکراوە و تا رۆژی پێنجشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2023 بەردەوام دەبێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌: شەوی پێنجشەممە له‌سه‌ر هه‌ینی، کاتژمێر 12 لینکەکە دادەخرێت. بەگوێرەی رێنماییەکانی دەزگای دژە تیرۆر پێویستە ئەوکەسانەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت:

یەکەم: پێویستە ئەو کەسەی ئارەزووی دامەزراندن لە دەزگاکە دەکات دایک و باوکی عێراقیبن.

دووەم: پێویستە تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵ بێت.

سێیەم: خاوەنی ناوبانگێکی باش بێت.

چوارەم: دەبێت توانای جەستەیی باش بێت و گرفتی تەندروستی نەبێت.

پێنجەم: پێشینەی تاوانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت، هاوکات پێویستە بەتاوانی شەرەف حکوم نەدرابێت.

شەشەم: پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی سەرەتایی بێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک لێرە بکە


AM:10:06:26/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو