راپۆرتێك: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وێنه‌كانی هاكان فیدان و سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی سڕییه‌وه
وێستگه نیوز-
راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی ئاشكرایكرد كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وێنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق سڕییه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 22ی ئاب، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوم و حزبی عێراق كۆبۆوه و دواتر سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و حزبی كۆبۆوه.
تۆڕی " Thema news"ی یۆنانی رایگه‌یاند كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كۆبۆوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
میدیا یۆنانییه‌كه ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وێنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاكان فیدان و قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی سڕییه‌وه كه پێشتر بڵاویكردبوونه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه و ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هاكان فیدان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێنا و له شاری هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه توركیا.
AM:11:17:02/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 7156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت