عەلی سیستانی: چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە


وێستگەنیوز_

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم رۆژی مانگی شەعبانی دیاریکرد. 
 
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە 22ـی 2ـی 2023 یەکەم رۆژی مانگی شەعبانی ساڵی 1444ی کۆچییە. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە، لای سعوودیە و میسر و سوننەکانی عێراق، رۆژی سێشەممە وەک یەکەم رۆژی مانگی شەعبان دیاریکرا.

ساڵی رابردوو، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان رۆژی 1ـی نیسانی 2022 کۆبووەوە و رۆژی 2ـی نیسانی 2022ـی بە یەکەم رۆژی رەمەزانی ساڵی 1443ـی کۆچی دیاریکرد. 
 
ساڵانە بەپێی رۆژمێری زایینی، مانگی رەمەزانی پیرۆز 10 رۆژ پێش وادەی دیاریکراوی ساڵی پێشوو دەبێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هاتنی مانگی رەمەزان، بینینی مانگ بۆ بەڕۆژووبوون کراوەتە پێوەر.


AM:10:24:22/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 4584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت