ئه‌بو شعر، پیاوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌سره ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزێكی ئه‌منیی شاری به‌سره، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگی شاره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوی "ئه‌بو شعر"ی لێنراوه.
ئه‌بو شعر له بنه‌ڕه‌تدا ناوی "به‌در ناسر ره‌حیم"ه و دانیشتوی قه‌زای زوبێر-ی سه‌ربه پارێزگای به‌سره‌یه، به‌در یوتیوبه‌رێكی ناسراوه له شاره‌كه‌دا و ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كانی زیاتر كۆمیدین.
ئه‌م یوتیوبه‌ره سه‌ربه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی به‌سره‌یه به‌ناوی ئه‌بو شعر و به بازرگانیی جلوبه‌رگی ئاماده‌كراوه‌وه سه‌رقاڵن، هه‌ربۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌در به ئه‌بو شعر ناسراوه.
به‌پێی میدیاكانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته‌سه‌ر مالی ئه‌بو شعر له قه‌زای زوبێر و ده‌ستگیریان كردوه، بێئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
PM:03:05:20/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت