وەزارەتی نەوتی عیراق و کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم كۆبوونەوە بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمرۆ پێنجشەممە، بەئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی "سۆمۆ" لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەبووە، جیاوازی نێوان گرێبەستە خزمەتگوزارییەكان و بەشداریان لەبەرهەمهێنان و پێداچوونەوە بەگرێبەستەكانی هاوبەشی كە پێشتر لەهەرێم كراون بە بەراورد بەو گرێبەستە خزمەتگوزارییانەی كە وەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان كردویەتی، هەروەها نمونەی گرێبەستەكان و سەرنج و تێبینییە پیشەییەكان و گرێبەستەكان و بابەتی دارایی و یاسایی و ئەوانەی تر بابەتی گفتوگۆ بوون.
بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونەوەی چڕوپڕی بەردەوام لەگەڵ شارەزایان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەو بەباتە پێكهێنراون دەكەن بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم بەئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراو و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیا سۆمۆ.
PM:01:42:07/04/2022
ئهم بابهته 2852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت