ئه‌ندامێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه: توركه‌كان ئێمه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌ی دووتر له كوردستان
دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌موزی 2024، كاوه شێخ موس ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وه توركیایه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ناوچه‌ی دوور تر له كوردستان.
شێخ موس له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیوم ده‌ڵێت: "پارتی كرێكارانی كوردستان، له خاكی عێراقه‌وه، به مه‌به‌ستی بارگرژیی، هیچ هه‌نگاوێكی به ئاراسته‌ی توركیا نه‌ناوه، ئه‌وه توركیایه ده‌ستپێشخه‌ر بووه له ده‌ستدرێژی و له‌شكركێشی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له قووڵاییه‌كانی خاكی توركیادایه، ئێمه بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا، خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی به‌كارناهێنین و رێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین".
شێخ موس له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "توركیا رێز له سه‌روه‌ری وڵاتان ناگرێت، قسه‌كردن سه‌باره‌ت به بوونی ئێمه، ته‌نها بیانوویه‌كه بۆ فراوانكردنی سنووره‌كه‌ی و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی، توركیا ده‌یه‌وێت بگاته ناوچه‌ی دوورتر له كوردستان".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 13ی ته‌موزی 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: به‌م نزیكانه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی باكووری عێراق كۆتایی پێدێت و خاڵه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی پشتێنه‌ی ئه‌منی به درێژایی سنووری باشوور ته‌واوده‌بن.
ئه‌ردۆغان له ئه‌سته‌نبۆڵ و له‌به‌رده‌م ده‌رچوانی گه‌نجانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی رایگه‌یاند: "ئێمه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا، داخستنی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له باكوری عێراق ته‌واو ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گورزی كه‌مه‌رشكێن و به ئازار له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه وه‌شێنراوه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: "به درێژایی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مان، خاڵه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی پشتێنه‌ی ئه‌منی ته‌واو ده‌كه‌ین. وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك كه بییه‌وێت به درێژایی سنوور له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا، هه‌ڕه‌شه دروست بكات.. رێكخراوه جوداخوازه‌كه، له ناوه‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان توانای جووڵه‌ی نه‌ماوه، له سوریا و عێراقیش به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆدراوه".
جێگای ئاماژه‌یه، هێزه‌كانی توركیا، له مانگی رابردوه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریان كه ده‌گاته 15 هه‌زار سه‌رباز، له‌گه‌ڵ زیاد له 300 تانك، هاتووه‌نه‌ته ناو شاره‌كانی باكوری عێراقه‌وه و بینراون خاڵی پشكنینیان داناوه و دانیشتوانی هه‌ندێك له گونده‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و گونده‌كانیان چۆڵكردووه.
PM:06:52:16/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت