كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك، ده‌شڵێت، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێكردووه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە له‌چاو تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 40
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 44
AM:10:02:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت