بانکی TBI راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر "ته‌وتین"كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
بانکی بازرگانیی عێراق TBI رایگه‌یاند: بەشداریکردنمان لەپرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی بەبڕیاری دادگای فیدراڵی بووە و پابەندیی خۆمان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دووپاتدەکەینەوە.
له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، بانکی بازرگانیی عێراق TBI ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بانكه‌كه‌یان توانای ته‌واو و پته‌وی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن هه‌ژمار له‌و بانكه بكه‌نه‌وه.
بانكی بازرگانیی عێراق ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پرسیاره زۆرانه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به میكانیزمی چۆنێتی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لێكراوه‌و ده‌ڵێت: "جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونمان به بریاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له ده‌قه‌كه‌یدا باس له ته‌وتینكردنی موچه‌ی بانكه حكومییه‌كانی دره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات، بۆیه به‌شداریكردنی بانكه‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی بانكه حكومییه‌كاندا پشتی به بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌ستوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانكی TBI دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و بانكه توانایه‌كی به‌رز و پته‌وی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كه بانكی TBI هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان.
بانكه‌كه ده‌ڵێت كه هێشتا چاوه‌روانن حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی به به‌ڵگه‌ی سه‌لێمندراو بۆ ره‌وانه بكات كه ده‌یانه‌وێت له TBI موچه‌كانیان ته‌وتین بكرێت تا بانكه‌كه‌ش بتوانێت ده‌ست به پرۆسه‌كه بكات.
PM:02:36:14/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت