هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا..لە 11 پارێزگای باکوری کوردستان، کاندیدانی دەم پارتی دەنگی یەکەمیان بەدەستهێناوە
وێستگه نیوزـ
تا کاتژمێر 11ی ئهمشهو و بەپێی جیاكردنهوهی رێژەی 66%ی دەنگەکان، ئەنجامە بەراییەکان دهریانخستوه كه لە زۆربەی شارەوانییە گەورەکانی تورکیادا، کاندیدانی جەهەپە لە پێشەوەن و لە 11 پارێزگای باکوری کوردستانیش، کاندیدانی دەم پارتی دەنگی یەکەمیان بەدەستهێناوەو هاوڵاتیانی كورديش بهبۆنهی سهركهوتنهوه له توركیا ئاههنگ دهگێڕن.
ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڵاتییانی باکوری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگیاندا کە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی کە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابهرییان كرد.
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی رایگەیاند؛ سبەینێ دووشهممه ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەنین.
61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 هاوڵاتی باکوری کوردستان و تورکیا له هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس یەکەمجار بوو بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.
ههر لهم ههڵبژاردنهدا 973 شارەوانیی شارۆچکەکان و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێیەکان و 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، کە بە گشتی 208 هەزار سندوقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.
PM:11:17:31/03/2024
ئهم بابهته 3128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت