په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌: پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌مه‌


وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌مه‌.


كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا ئاشكرایكرد كه‌ "ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی (هه‌ژماری من) به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌یان هاتنه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".

كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "پێیمان راگه‌یاندن؛ كه‌ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، كه‌ چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌مه‌".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كێشه‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌ژماری‌ منی‌ به‌مشێوه‌یه‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

یه‌كه‌م: كێشه‌ی یاساییه‌، به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی «ته‌وتین» له‌ڕێگای بانكه‌ فیدراڵیه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێ واتا (TPI، ره‌شید، رافیده‌ین) نه‌ك بانكی تر.

دووه‌م: متمانه‌ی خه‌ڵك، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه‌.

كاروان یاروه‌یس راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌پرۆسه‌ی بانكیدا متمانه‌ له‌نێوان به‌شداربوو و بانك زۆر گرنگه‌، وه‌ مووچه‌خۆر هه‌قی خۆیه‌تی بتوانێ چ بانكێك هه‌ڵده‌بژێردێت".

شاندی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی پڕژه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ مووچه‌كانیان له‌ رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ پێبدرێت و داوا ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقن مووچه‌كانیان دابه‌ش بكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، 55 رۆژە مووچەی‌ مانگی‌ شوباتی‌ 2024 نەدراوە، سەرەڕای گەیشتنی بەشێک لە پارە لە بەغداوە، بەڵام تائێستا مووچە دابەشنەکراوە، تیمی‌ یەکێتی، پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بەدەستبەسەراگرتنی‌ ئەو پارەیە تۆمەتبار دەکات کە بەغدا بۆ مووچەی‌ مانگی‌ شوبات ناردوویەتی‌ و دەڵێت: لە کۆبوونەوەی‌ هەفتەی‌ رابردووی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیراندا دەنگیان بە دابەشنەکردنی‌ مووچە نەداوە.


PM:07:47:26/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو