رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ته‌ق ته‌ق: خوشكه‌زایه‌ك خاڵی خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق-ی سه‌ربه قه‌زای كۆیه رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و كه‌سێك كوژرا، دواتر ده‌ركه‌وت كه کەسه‌كه بە چەک كوژراوه‌و خاڵی بكوژه‌كه‌یه.
له ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌دا، ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق بە كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاند: " کەسێک لەبەر تیژڕۆیی بە ئۆتۆمبێل، لەناو بازاڕی تەق تەق لەگەڵ خاڵی بووه‌ته دەمەقاڵەیان و دواتر بە گولـلە كوشتویه‌تی".
کوژراوەکە ناوی (حەسەن حسێن)ە و تەمەنی 45 ساڵە، بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق-یش دەڵێت، "بکوژەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن".
PM:10:35:08/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 5548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت