سروە عەبدولواحید: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ مووچه دڵخۆشكهربوو
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
وێستگهنیوزـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە دڵخۆشکەر بوو بۆ فەرمانبەران. دەشڵێت، "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بەهەمان ئاڕاستەی ئەو داواکاریەی نەوەی نوێ بوو کە بە ئیمزای 120 ئەندام پەرلەمان داوای ئەوەمان کرد کە مووچە لە رێگای بانکەکانەوە بدرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوباتی 2024، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وێڕای پیرۆزبایی لە فەرمانبەران داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەتایبەت حکومەتی هەرێم کە بەزووترین کات بڕگەکانی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری هەمان دادگاش سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردن گرنگە بۆ هەرێم سەرەڕای ئەوەی کە بەزۆر هەڵبژاردن بەدەسەڵاتداران ئەنجام دەدرێت.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، بۆ یەکەمجارە یاسای هەڵبژاردن عەدالەتی تیادایەو ئەو 11 کورسیەی کە بۆ لایەنێک بەناوی کۆتاوە بەکار ئەهێنرا دادگا هەڵیوەشاندەوە.
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دابەشنەکردن و دواخستنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ههرێمهوه پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی مووچەخۆران و دەبێت هەردوو حکومەتەکە بگەنە چارەسەرێک بۆدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
وتیشی: "هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت و نابێت لەچوار بازنەش کەمتربێت. دەشڵێت "دەبێت هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت کە دیاری دەکرێت بەبێ دواخستن".
PM:04:25:21/02/2024
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت