ئاسایشی هه‌ولێر بۆ هاوڵاتیان: ئاگاداری پەیوەندییەکانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر هۆشداری به‌ هاوڵاتیان ده‌دات كه‌ نه‌كه‌ونه‌ داوی چه‌ند كه‌سێك كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فریویان ده‌ده‌ن و كامێرایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و دواتر ڤیدیۆكانیان تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رێنمایی و ئامۆژگاریی بۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و ئاگاداری كرده‌وه‌ له‌وه‌ی "ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك".

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
رێنمایی…
ئاگاداری پەیوەندییەکانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

‎ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی ڕادەکێشن و کامیرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم ڕێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن.

كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیەیە:
سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان انستگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە ڕەوانی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکان، داوای پارەی لێ دەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە ڕێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی ب ەئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت!

بۆیە داوا دەکەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٠٢/٠٣


PM:04:55:03/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو