كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و باران و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ نمه بارانی پچڕ پچڕ له ناوچه‌ی جیا جیا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكووری هه‌رێم".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌ندێك له‌و شاروچكانه‌ی كه نزیكن له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌بارێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له سنوری دهۆك ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له بامه‌رنێ، ئامێدی و شیلادزێ هه‌یه".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له سنوری هه‌ولێر ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له حاجی ئۆمه‌ران، چۆمان و سۆران و له سنوری سلێمانی ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له قه‌ڵادزێ، ماوه‌ت و پێنجوێن هه‌یه".
PM:09:31:30/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 6500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت