پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت به‌شی مووچه ناكات
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ی به‌غدا بڕیاری لێداوه بۆ هه‌رێمی بنێرێت، به‌شی دابه‌شكردنی مووچه ناكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2024 پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی وت: "ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بنێرێت 618 ملیاره و به‌شی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات".
وتیشی: "وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوای 800 ملیار دیناری مانگانه‌مان كردبوو تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "ساتی گه‌یشتنی پاره‌كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونی بكاته‌وه چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن".
پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی له‌وه‌شكرد كه پێیوایه كه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، چونكه "ئه‌و 300 ملیار دیناره‌ی كه كورتده‌هێنێت زۆره".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردراوه 618 ملیار دینار بۆ دابه‌شكردنی مووچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
PM:11:39:14/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 6936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت