بڵێسە جەبار فەرمان: با بەس بێت.. منداڵەکان لە مافی خوێندن بێ بەش مەکەن


وێستگە نیوز-

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بە ناراستەوخۆ داوای شکاندنی بایکۆت لە مامۆستایان دەکات و دەڵێت: تکایە با منداڵە چاوگەشەکان نەبنە قوربانی.. ئایندەی گەل لەدەستی ئێوەی مامۆستایە".

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی نوسیویەتی: هەموو بوارەکانی کارکردن گرنگ و بایەخی خۆیان هەیە، باس لەسەر ئەرک و ماف نیە، بەڵکو لەسەر لەخۆبووردەییە، بیرکردنەوە لە ئایندەی میلەت و نەوەی ئایندە، ئەو کەرتەی پەیوەندی راستەوخۆ نەک تەنها بە ئایندەوە بەڵکو بە ئێستای ئاستی کۆمەڵکاوە هەیە، خوێندن و خوێندنگایە."

دەشڵێت: مەبەست لە خوێندن تەنها پێگەیاندنی کادر نیە بۆ بوارەکانی ژیان، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاستی هزر و بیرکردنەوەی کۆمەڵگا و بەرەو پێش بردنی ئەرکی مامۆستایە، خوێندکارەکان تاوانیان نیە لەو بارودۆخە و ئەوان باجی بێمەعریفەت کردن دەدەن."

لە کۆتایی پۆستەکەیدا، بڵێسە جەبار فەرمان تکای کردوەو نوسیویەتی: "تکایە با منداڵە چاوگەشەکان نەبنە قوربانی..ئایندەی گەل لەدەستی ئێوەی مامۆستایە".


PM:04:23:14/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت