جه‌مال كۆچه‌ر: به‌غدا ئاماده‌یه راسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم دابه‌ش بكات
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كه حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه راسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم دابه‌ش بكات.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه "له‌نێوان ھه‌رێم و عێراق و سه‌ركرده شیعه‌كان كۆده‌نگییه‌ك دروستبووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم".
جه‌مال كۆچه‌ر بۆ كوردسات نیوز وتی: "حكومه‌تی فیدراڵ به ره‌سمی ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ھه‌ژماری بانكییه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، وتیشی: "حكومه‌تی ھه‌رێمیش تاڕاده‌یه‌ك به پرۆسه‌كه رازییه".
روونیشیكرده‌وه كه "ته‌واوی لایه‌نه‌كان جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و عێراق ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم".
جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند كه "چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، دواتریش قۆناغ به قۆناغ كێشه‌كانی نێوان ھه‌ردوولا چاره‌سه‌ربكرێن".
PM:10:49:26/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت