كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی به‌فر ده‌بارێت
دیمەنێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان سارد و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان كه‌مێك به‌فر ده‌بارێت و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت و نمە بارانیش لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دەبێت.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوه‌كانی دوێنێ".
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: نزمترین پلەکانی گەرما بە (2- 4) روو لە نزمبوونەوە دەکات و بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە بەرزتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 15
هەڵەبجە: 16
دهۆک: 14
زاخۆ: 15
کەرکوک: 18
سۆران: 14
حاجی ئۆمەران: 4
گەرمیان: 20
AM:11:00:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 18392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت