مامۆستایانی ناڕازیی هه‌ولێر: به نابه‌دڵی و دڵه‌ڕاوكێوه وانه ده‌ڵێینه‌وه
وێستگه نیوزـ
ماوەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژان بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خوێندکارانیش چوونە ناو خۆپیشاندانەکانەوە، هاوكات مامۆستایانی نارازیی هه‌ولێریش هاتنه سه‌ر هێڵ و وتیان: ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و خوێندنی ئه‌مساڵ هه‌ژمار ناكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر گردبونه‌وه‌و پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕه‌زایی و داواكارییه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین راگه‌یاند و داوایانكرد حكومه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه و وانه‌بێژان بكات.
له به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه: نیوه‌ی مامۆستایان بایكۆتیان كردوه‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شیان به نابه‌دڵی و دڵه‌ڕاوكێوه وانه ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه پرۆسه‌ی خوێندن باش به‌رێوه‌نه‌چێت و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ئامانجی خۆی نه‌پێكێت.
ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر وتیشیان "حکومەتی هەرێم بێباکە لە مامۆستایان و له رۆژانی داهاتووشدا هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی جدیی دیكه‌یان ده‌بێت و فشاری زیاتر ده‌كه‌ن تا په‌روه‌رده بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی".
PM:06:15:07/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت