ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی: پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێ لە ژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی نوێ كه په‌یوه‌ندیداره به‌چاره‌نووسی خوێندنی زیاتر له (23) هه‌زار خوێندكار، به پێی پێوه‌ری زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ژێر مه‌ترسیی هه‌ڵپه‌ساردندایه.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ڕێكه‌وتی 2023/10/11 ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئه‌نجامدا".
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی به كۆیده‌نگ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ك ڕاسپارده جێگیركرد:
یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی سه‌رنجی ڕای گشتی ڕاده‌كێشێت، كه خه‌مخۆرانه و به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی گشتی، چوار كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامداوه.
دووه‌م/ له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له خاڵی یه‌كه‌م ئاماژه‌ی پێدراوه ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ به كۆی ده‌نگ پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م ماف و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی كردووه.
سێیه‌م/ له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژووی، پێشوه‌خت راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كانی زانكۆ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ت زانستی كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن.
چواره‌م/ هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ كه په‌یوه‌ندیداره به‌چاره‌نوسی خوێندنی زیاتر له (23) هه‌زار خوێندكار، به پێی پێوه‌ری زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ژێر مه‌ترسیی هه‌ڵپه‌ساردندایه.
پێنجه‌م/ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، جه‌خت له داواكاریمان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوی په‌له و خێرابنرێت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) و بڕیاردان له ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
له كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه "له سۆنگه‌ی ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه ئاماژه پێكراوه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویه‌وه تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆمان".
PM:08:36:11/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت