ڕۆژنامەی (العرب): هەرێمی کوردستان، هەرێمی دەسەڵاتە بەسەرچووەکانە
وێستگەنیوز-(العرب)
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی (العرب)، کە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەردەچێت، ئاماژە بەوە دەدات هەنووکە کوردستان لە بۆشایییەکی یاسایی تەواودایە، دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە، پاساوی دادگاکەش ئەوەیە کە درێژکردنەوەی وادەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نایاساییەوە دەمێکە مافی نوێنەرایتییکردنی پارێزگاکەیان نەماوە.
بە پێی ڕۆژنامەکە، ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ دامەزراوەیەکی یاسایی نییە، چونکە چەند مانگێك پێشتر و بە بڕیاڕێكی هاوشێوە و بە هەمان پاساوەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگکانی هەرێم، دادگای ناوبراو پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیشی لەكار خست.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە زۆربەی جار پاساوی دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بریتییە بۆ ناكۆكیی سیاسیی، بۆشایی یاسایی و نەبوونی دەستور دەگەڕێنرێتەوە، ڕۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە کە شارەزایانی ڕەوشی ناوخۆی هەرێمەکە پێیان وایە ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە لەئارادا نییە بۆ پابەندبوون بە وادەی هەڵبژاردنەکانەوە.
عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە "ئەو بڕیاڕەی دادگای فیدراڵیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم؛ دەمانخاتە ناو بۆشاییەكی یاسایییەوە و نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیاڕەدا بكەین".
ڕۆژنامە لەندەنییەکە نووسیویشیەتی: "پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ڕۆڵێكی ئەوتۆیان لە داڕشتن و گەڵاڵەکردنی بڕیاڕە سیاسییەكان و جێبەجێكردنیاندا نییە، چونکە هەرێمەکە لە لایەن گرووپێکی دیاریكراو لە سەركردایەتی هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەكەوە بەڕێوەدەبرێت".
PM:04:48:26/09/2023
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت