نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ: سبه‌ینێ زه‌نكی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌ر شه‌قام لێده‌ده‌ین
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2023، له هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی 2023_2024 لێده‌درێت، مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی وانه‌بێژیش ده‌ڵێن بایكۆتی هۆڵكه‌انی خوێندن ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر شه‌قام زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌ده‌ن.
كارزان فیزیك، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشـەممـە 13ی ئه‌یلولی 2023، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەی مەدەنی و پەروەرووەیی ئەنجام دەدەن زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەسەر شەقام لێدەدەن.
وتیشی: "داواڪارین لە سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و مامۆستایانی میلاك بەشدار بن بۆ داواڪردنی ئەو مافەی ڪە چەندین ساڵە لێمان زەوت ڪراوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، مامۆستایانی وانه‌بێژی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات، په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و قه‌ره‌داغ، به‌شدارن و شوێنه‌كه‌ش به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه.
PM:09:55:12/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت