ئومێد خۆشناو: 31 ئاب نه‌بوایه ئێستا حه‌سه‌ن پلایس و ئاغای مه‌ته‌ڕی و راکان حاکم بوون
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر
وێستگه‌نیوزـ
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر 31ی ئاب نه‌بوایه، ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان و جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حه‌سه‌ن پلایس و ئاغای مه‌ته‌ڕی و راکان حاکم بوون.
ئومێد خۆشناو له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌گه‌ر قسه بکه‌ین له‌سه‌ر 31 ئابی وه‌رچه‌رخان، بێ‌شک ده‌بێت باسی 30 رۆژه‌که‌ی تری مانگی ئابی ساڵی1996 بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ باسیش له‌دواڕۆژی مانگی ئاب واته 31ی ئاب بکه‌ین که، له‌دوای ئه‌و رۆژه چ هات و چی روویدا، واته 1ی ئه‌یلوول هه‌ڵاتنی رۆژێکی نوێ و تازه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌که بوو".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئیتر کێ حازره و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه قسه‌بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م، چونكه لای من رۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی 31ی ئاب هه‌ر له زیادبوونن".
ئومێد خۆشناو ده‌شنووسێت: "ئه‌گه‌ر 31ی ئاب نه‌بوایه، ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان".
ئه‌وه‌شی باسكردووه: "ئه‌گه‌ر 31ی ئاب نه‌بوایه ئێستا جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حه‌سه‌ن پلایس و ئاغای مه‌ته‌ڕی و راکان حاکم بوون".
"ئه‌گه‌ر 31ی ئاب نه‌بوایه ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شار شه‌کری ئێستا"، ئومێد خۆشناو وای نووسیووه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئیتر ده‌سکه‌وته‌کانی 31ی ئابی شه‌کره شار ده‌یان و سه‌دان ده‌سکه‌وتن، به‌ڵام کێ هه‌یه یه‌ک ده‌سکه‌وتی 64 و 66 و 83 و16ی ئۆکتۆبری خیانه‌تکارم پێ بڵی ئه‌ی خه‌ڵکینه".
PM:07:44:30/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت