له ماوهی 6 رۆژدا نزیكهی 700 ههزار گهشتیار سهردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان كردوه
وێستگه نیوزـ
دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه لهماوهی 6 رۆژدا له (له 26ی حوزهیران تا 1ی تهمموز) نزیکەی 700 ههزار گەشتیار و سەردانیکار روویان کردۆتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئهمرۆ دووشهممه 3ی تهمموزی 2023، دەستەی گەشتوگوزار له راگهیهندراوێكدا دهڵێت كه دهستكهیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت ئامادەکاریی تەواوی کرد بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە شێوەیەکی شارستانیانە و هەموو هەوڵەکانی خۆشی خستەگەڕ بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ گەشتیاران. جێگای خۆشحاڵیە کە پلانی پێشوازی کردن لە گەشتیاران بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و بێ کەموکوڕی جێبەجێکرا و هیچ رووداوێکی نەخوزار رووی نەدا.
"دەستەی گەشتوگوزار بە پێوستی دەزانێت سوپاسی بێ پایانی (کارمەندانی پۆلیس، هیزەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن، ئاسایشی بازگەکان و کارمەندانی تەندرووستی و فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و دەروازە نێوەدەوڵەتیەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی گەشتوگوزار، کەرتی تایبەت، وەبەرهێنەران، خاوەن پرۆژە گەشتیارییەکان، کۆمەڵگا گەشتیارییەکان، کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان، یەکێتی فرۆکەوانی و گەشتیاری و حەج و عومرە ) بکات کە شەونخونیان کرد لە پێناو سەرخستنی پلانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران. " دهستهكه وای وتووه.
دهشڵێت: لە ماوەی 6 رۆژدا لە بەرواری 26-6 تا 1-7 689 ههزارو 889 گەشتیار و سەردانیکار لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کە پێک دێن لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و باشورو ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی عێراق.
دەستەی گەشتوگوزار راشیگهیاندوه: لەگەڵ کارکردن بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران، هاوکات لە رووی چۆنایەتیشەوە هەنگاوی ناوە بە ئاڕاستەی زیادکردنی شەو مانەوەی گەشتیاران لە ڕێگەی هەمەجۆر کردنی چالاکیە گەشتیارییەکان و پەرەپێدانی جۆرەکانی گەشتوگوزار.
PM:07:26:03/07/2023
ئهم بابهته 1180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت